بڤان رێيان بژوانكێن خۆ درێژ و بھێز بكه
باسنيوز:
زۆربەی ئافرەتان حەز دەکەن برژانگەکانیان درێژ و بەھێز بێت، بەشێکیشیان بۆ دەستکەوتنی برژانگێکی لەم شێوەیە، برژانگی دەستکرد بەکار دەھێنن، ڕێکارێکیش بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ھەیە.
ماڵپەڕی (ئیندیان سپۆت) بڵاوی کردەوەتەوە، کە بۆ ئەوەی برژانگەکانت بەشێوەیەکی سروشتی درێژ و بەھێز ببنەوە، پێویستە گیراوەیەک لە ڕۆنی گوێزی ھیندی و جێڵی نێو ڕووەکی ئەلۆی ڤێرا دروست بکەیت، کە پێویستە ھەمان قەبارە لەو دوو پێکھاتەیە تێکەڵ بکەن، پاشان شەوان بەر لەوەی بخەویت، بە ئاگادارییەوە لە برژانگەکانتی بدە و کەمێک پەنجەکانت بە برژانگەکانتەوە دابھێنە.
بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باش بەدەست بھێنیت و برژانگەکانت درێژ و بەھێز ببنەوە، پێویستە لە ھەفتەیەکدا، چوار تا پێنج جار ئەم ڕێکارە ئەنجام بدەن، دوای 10 ڕۆژ ھەست بە گۆڕانکارییەکان دەکەیت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی