حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

زۆر روونشتن هه‌ڤالا شێرپەنجێ يه‌ 

زۆر روونشتن هه‌ڤالا شێرپەنجێ يه‌ 

رووداو- ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی

پسپۆڕێکی ئەڵمانی هۆشداری دەدات لە سرووشتی ژیانی بەشێکی بەرچاوی خەڵکی ئێستا کە زۆربەی کاتەکانیان بە دانیشتن لەسەر کورسی و لە پشت مێزی ئۆفیسەکانیانەوە بەسەردەبەن.

میخائیل لایتسمان، پرۆفیسۆری خۆپارێزى لە ئەڵمانیا، دەڵێ دانیشتن بۆ ماوەی درێژ جگە لەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی بڕبرەی پشت زیاد دەکات، لێکەوتەی نەرێنی دیکەشی زۆرن.

پسپۆڕە ئەڵمانییەکە دەڵێ زۆر دانیشتن ئەگەری تووشبوون بە شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن و چەند جۆرێکی شێرپەنجە زیاد دەکات. دانیشتنی زۆر هەروەها بۆ لایەنی دەروونیش نەشیاوە و ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی زیاد دەکات.

بۆیە ئەو کەسانەی سرووشتی کارەکانیان وەهایە زۆر بە دانیشتوویی دەمێننەوە، دەبێ بەرنامەی رۆژانەی وەرزشکردنیان هەبێت و هەوڵ بدەن جموجووڵ لە کاتەکانی دەرەوەی کاریان زیاد بکەن.

بەپێی رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، هەموو کەسێکی ئاسایی دەبێ هەفتانە 150 خولەک وەرزشی هێواش و مامناوەند یاخود 75 خولەک وەرزشی ماندووکەر بکات.

لە نموونەی ئەو رێوشوێنە سادانەی دەتوانی بیانگریتەبەر بۆ زیادکردنی جووڵە لە ژیانی رۆژانەتدا، بەکارهێنانی قادرمە لە بری ئاسانسۆر، راگرتنی ئۆتۆمبێلەکەت لە مەودایەکی هەندێک دوور لە شوێنی کارەکەت، دابەزین لە وێستگەیەکی پێش نزیکترین وێستگەی گەیشتن بە پاس و تاکسی و بڕینی ئەو ماوەیەی ماوە بە پێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi