هۆکارێن کێميا خوونێ
سپى ميديا:
کەم خوێنی ڕوودەدات کاتێک هەندێک لەخڕۆکە سوورەکانی خوێن دادەبەزن ، خڕۆکە سوورەکان بەرپرسی گواستنەوەی ئۆ کسجینن بۆ خانەکان و شانەکانی لەش، بۆیە کەمی خڕۆکە سورەکانی خوێن دەبنە هۆی ئەوەی ئۆکسجین بەباشی نەگات بە شانەکانی لەش ئەمەش کەمخوێنی درووست دەکات. کەمخوێنی دەپێورێت بە هۆی ئاستی هیۆگلۆپینەوە،خڕۆکەسورەکانی خوێن لەگەڵ پڕۆتین ئۆکسجین دەگوازنەوە لە سیەکانەوە بۆشانەکانی لەش. بەپێی کلینیکی کلێڤیلاند نزیکەی ۳٫٤ ملێۆن خەڵکی لەئەمریکا تووشی کەمخوێنی بوون .
هۆکارەکانی کەمخوێنی:
ـئاسن، و فلۆت، B12 ماددەی سەرەکین بۆ درووستبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن هەروەها کەمیان لە لەشدا دەبێتە هۆی کەمخوێنی.
لاوازی خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەهۆی دەرنەدانی هۆڕمۆنی erythropoietin, کە لەلایەن گورچیلەکانەوە بەرهەم دەهێنرێت.
هەندێکی کە لە هۆکارەکانی کەم خوێنی :
ـ مناڵبوون
ـ نەشتەرگەری
ـ سوڕی مانگانە
ـ خوێنبەربوونی لەڕادەبەدەر
ـ تووشبوون بەڕووداوێک.
ـ نەخۆشیەکانی جگەر وەک بەباشی کارنەکردنی جگەر و سپڵ
ـ ناڕێکی جینەکانی بۆ ماوەزانی.
نیشانەکانی کەم خوێنی:
ـ زەرد هەڵگەڕان
ـ ئەوکەسانەی تووشی کەمخوێنی دەبن هەمیشە سەرمایانە.
ـ سەرگێژان بەتایبەتی کاتێک هەڵدەستیتە سەر پێ.
ـ ئەوانەی تووشی کەم خوێنی دەبن ئارەزووی خواردنی سەهۆڵ دەکەن،
ـ هەمیشە هەست بەماندووی دەکەن.
ـ کێشەی قەبزیان هەیە.
ـ هەندێک تووشی هەوکردنی زمان دەبن هەروەها زمانیان ئازاریان دەبێت.
وە هە ف
سەرچاوە: health line
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی