هۆکارێن زێدهبوونا کێشا لهشى چنە؟
باسنيوز:
زۆر لەو کەسانەی کە کێشی جەستەیان زۆرە و بە مەبەستی کەمکردنەوەی کێش دەست دەکەن بە چالاکیی وەرزشی و هەروەها پەیڕەوکردنی سیستەمی خۆراکیی تایبەت، بەڵام دوای ماوەیەک ئاکامێکی چاوەڕواننەکراو بێ هیوایان دەکات، چونکە کێش وەکوو پێویست کەمی نەکردووە.
لە حاڵێکدا پزیشکان و پسپۆڕان پێیان وایە ئەم حاڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ چەندین هۆکاری گرنگ، یەکێک لە هۆکارەکان کەمخەوییە، بەپێی داتا فەرمییەکان ڕێژەی 40%ی مرۆڤەکان له ئاستی هەموو جیهاندا کەمتر لە حەوت سەعات دەخەون، بێ گومان ورووژانی هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ، هەروەها زیادبوونی ڕێژەی شەکری خوێن و زۆربوونی کێشی لەش پەیوەندیی بە کەمخەوییەوە هەیە، پسپۆڕانی بواری خۆراک لەسەر ئەم حاڵەتە ڕوونی دەکەنەوە، ئەو کەسانەی کە کێشیان زۆرە و ڕۆژانە چالاکیی وەرزشی ئەنجام دەدن و کالۆرییەکی زۆر دەسووتێنن، بەڵام بە پاساوی ئەوەی کە وەرزش دەکەن و کالۆری دەسووتێنن دەست دەکەن بە زێدەڕەۆییکردن لە خواردندا، بێ گومان ئەمە کارێکی هەڵەیە و ئەم پاساوە هیچ کات هاریکاریتان ناکات بۆ کەمکردنی کێشی جەستەتان.
هۆکارەکەی تر دەگەڕێتەوە بۆ کەمیی ڤیتامینی جۆری D لە جەستەدا، چونکە بە ێ ئەم ڤیتامینە جەستە ناتوانێت چەورییە زیادەکان لەبەین ببات، بۆیە لە کاتی کەمکردنی کێشی جەستە هەوڵ بدەن گرنگی بە خواردنی ئەو خۆراکانە بدەن کە هەڵگری ڤیتامینی جۆری Dن.
جێی باسە، دڵەڕاوکێ هۆکارێکە بۆ ئەوەی هیچ کات نەتوانن کێشتان دابەزێنن، چونکە لە ڕووی زانستییەوە سەلمێندراوە، کاتێک مرۆڤ دڵەڕاوکێی زۆرە (سێرتۆئین) لە مێشکیدا وەکوو پێویست دروست نابێت و ماسوولکەکانی جەستەش بێ هێز دەبن، ئەمەش کاریگەریی هەیە لەسەر ئەوەی کە جەستە داوای خۆراکی شیرین بکات.
بێ گومان خۆراکە شیرینەکان ڕاستەوخۆ کاریگەرییان هەیە لەسەر زۆربوونی کێشی جەستە، هەندێک جار ئێوە پارێزیش دەکەن، بەڵام ئاگاداری ئەوە نین کە هەندێک لە خۆراکەکانی تر تامیان شیرین نییە، بەڵام هەڵگری شەکرێکی زۆرن. بۆیە پێویستە لە کاتی خواردندا زیاتر سەرنجی خۆراکەکان بدەن و زانیاریی تەواو لەسەر رێژەی شەکری خواردنەکان وەربگرن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی