مه‌زنترين فرۆكا دنیايێ هاته تاقیكرن
وشه:
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی هه‌ستا به‌دروستكردنی فڕۆكه‌یه‌ك كه به گه‌وره‌ترین فڕۆكه داده‌نرێت له دنیادا، ئێسته هه‌ستاوه به تاقیكردنه‌وه‌ی فڕین له‌سه‌ری و توانی یه‌كه‌مین فڕین ئه‌نجام بدات به سه‌ركه‌وتوویی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “dailymail” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له تاقیكردنه‌وه‌ی فڕینی گه‌وره‌ترین فڕۆكه ده‌كات و گوتوویه‌تی، “پۆڵ ئێڵن” كه به دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت داده‌نرێت، هه‌ستا به‌كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی تری ئه‌مه‌ریكیدا بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین فڕۆكه له دنیادا كه له‌مه‌وه توانییان له مانگی ته‌مووزی 2017دا یه‌كه‌مین فڕۆكه دروست بكه‌ن كه به گه‌وره‌ترین فڕۆكه داده‌نرێت له دنیادا.
ماڵپه‌ڕه‌كه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌وه گوتوویه‌تی، فڕۆكه‌كه خاوه‌ن درێژییه‌كی یه‌كجار زۆره و ده‌گاته 128 مه‌تر كه یه‌كسانه به درێژی “یاریگای تۆپی پێ”، جگه له‌وه‌یش خاوه‌نی 28 تایه‌یه له‌گه‌ڵ شه‌ش بزوێنه‌ری گه‌وره، له‌به‌ر ئه‌مه هه‌م به گه‌وره‌ترین و هه‌م به به‌هێزترین فڕۆكه داده‌نرێت له دنیادا.
ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه فڕۆكه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له 25ی ئابی ئه‌م ساڵدا تاقیكردنه‌وه‌ی فڕینی پێ ئه‌نجام دراوه و توانیویه‌تی به‌سه‌ركه‌وتوویی له تاقیكردنه‌وه‌كانی سه‌لامه‌تی فڕین‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پۆڵ ئێڵن ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م فڕۆكه‌یه له ساڵی 2022 ده‌خرێته به‌رده‌ست.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی