سێ سیناریۆ بۆ پێكئينانا حكومه‌تا عێراقێ هه‌نه
وشه:
شاره‌زایه‌كى سیاسیى عێراقى باس له سێ سیناریۆ ده‌كات بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق و ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌رى هه‌یه سیناریۆى سێیه‌م به فشارى ده‌ره‌وه بێته دى”.
واسق هاشمى كه شاره‌زایه‌كى سیاسیى به‌ناوبانگى عێراقه، له لێدوانێكى بۆ پێگه‌ى سۆمه‌ریه نیوز باس له سێ سیناریۆ ده‌كات و به‌دووریشى ده‌زانێت دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت.
واسق هاشمى له باره‌ى یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌ڵێ، “په‌رله‌مانتاران به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام وه‌ك سه‌رۆك كاندید ده‌كه‌ن و ئه‌ویش دواى سوێندخواردن كۆبوونه‌وه‌كه به كراوه‌یى جێ ده‌هێڵێت، چونكه بابه‌تى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانه‌وه یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه”.
له باره‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراقیش ده‌ڵێ، “سیناریۆى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه به‌ره‌ى فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاساى له راكێشانى كورد و سوننه سه‌ربكه‌ون و گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى پێك بهێنن”. دووه‌م سیناریۆش وه‌ك واسق پێشبینى ده‌كات ئه‌وه‌یه به‌ره‌كه‌ى تر‌ى شیعه سه‌ربكه‌وێت كه ئه‌وانیش سائیروون و نه‌سر و نیشتمانى و حیكمهن.
ئه‌م شاره‌زایه عێراقییه هه‌ردوو سیناریۆ به‌دوور ده‌زانێ و ده‌ڵێ، “سیناریۆى سێیه‌مى ئه‌گه‌رى جێبه‌جێبوونى هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى ماڵى سوننه و شیعه و كوردان هه‌ریه‌كه به جیا رێك بخه‌نه‌وه، بگه‌ڕێنه‌وه خاڵى سه‌ره‌تا واته حكوومه‌تى هاوبه‌شى نیشتمانى بێ بوونى ئۆپۆزسیۆن پێك بهێنرێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی