پتريا ژنێن گونده‌كى كوردستانێ هه‌ڤ شێوێ زه‌لامان كار دكن
رووداو – گوندی هاودیان
گوندی هاودیان کە سەر بە قەزای سۆرانە و نزیکەی دوو هەزار دانیشتووی هەیە، یەکێکە لەو گوندانەی کوردستان کە زۆربەی ژن و کچانی هاوشانی پیاوان کاردەکەن و بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.
یەکێک لەو ژنانەی لەو گوندە کاردەکات، ئافره‌تێكە بەتەنیا سه‌رپه‌رشتی هه‌شت دۆنم ره‌ز و باخ و به‌رهه‌مه وه‌رزییه كشتوكاڵییه‌كان ده‌كات و، 18 جۆر به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌یە.
مهاباد سه‌لیم، جووتیارە و لەبارەی پیشەکەیەوە دەڵێ “كاركردنی ئافره‌ت لای ئێمه بۆماوه‌ییه، لەکۆنەوە شان به شانی پیاوان كامه كاری سه‌خته ئێمەش كردوومانه. ناكرێ تۆ بڵێی من ئافره‌تم و كاره‌كانم سنوردارن، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین و تێ‌بكۆشین”.
جگە لە مهاباد، له‌م گوندەدا ئافره‌تی دیكه زۆرن كار ده‌كه‌ن، ده‌یانە‌وێت ده‌ستی ماندوویان له سه‌ر سکی تێر بێت.
ئه‌ڤین نووح، ژنێکی دیکەی گوندی هاودیانە و وه‌ستای دروستکردنی شیرینییە، لەبارەی کارەکەیەوە دەڵێ “به‌و كاره‌م هاوكارێكی باشی لایه‌نی ماددی هاوژینه‌كه‌مم، باوه‌ڕم وایه هه‌ر ئافره‌تێك له هه‌ر بوارێكدا بتوانێت كار بكات و شتێك بۆ ماڵه‌وه‌ی په‌یدا بكات، هه‌ق نییه درێخی بكات”.
لە گوندی هاودیان ژنان له شه‌ویشدا كار ده‌كه‌ن. بێخاڵ دوای ته‌واوكردنی په‌یمانگە چاوه‌ڕێی دامه‌زراندنی نەکردووە و بووەته قوماشفرۆش.
بێخاڵ محه‌ممه‌د دەڵێ “چاوەڕێ نه‌بووم حكومه‌ت كارم بداتێ، چونكه له كاتی قه‌یرانی داراییدا من خوێندنم ته‌واوكرد؛ خۆ ناوه‌ستم تاوەکو قه‌یران كۆتاییدێت و باری وڵات چاك دەبێت، بۆیە ئه‌م دووكانه‌م كرده‌وه و له خودا به‌زیادبێت له كاره‌كه‌شم رازیم”.
ئاڤان ئافره‌تێكی دیكه‌ی گوندی هاودیانه، به‌ده‌یان پارچه‌ی شوێنه‌واری گونده‌كه‌ی له ژوورێكدا كۆكردووەته‌وه، له‌و بواره‌شدا رۆڵی ئافره‌تی به‌رچاوخستووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی