حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل پەرلەمانێ کوردستانێ بزاڤا پاشخستنا هەلبژارتنان دئێته‌ دان 

ل پەرلەمانێ کوردستانێ بزاڤا پاشخستنا هەلبژارتنان دئێته‌ دان 
رووداو-هەولێر

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست هاتوون لە پەرلەمانی كوردستان هەوڵێك هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، ئەوانەی هەوڵەکە دەدەن پێیانوایە باشترە هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان ‌و ئەنجوومەنی پارێزگاكان پێكەوە بكرێت، فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، كات بەدەستەوە نەماوە بۆ دواخستن ‌و سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش دەڵێت “لە دەسەڵاتی پەرلەماندا نییە، هەڵبژاردن دوابخات”.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كە هەوڵێكی وەها هەیە ‌و دژایەتی فراكسیۆنەكەشیانی بۆ ئەو هەوڵە دووپاتكردەوە و گوتی “دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی سەرۆكی حكومەتە، نەك پەرلەمان، پەرلەمان تەنیا دەتوانێ‌ تەمەنی خۆی درێژ بكاتەوە، نەك رۆژی هەڵبژاردن دیاریی بكات، ئێمە وەك پارتی قبوڵمان نییە یەك رۆژیش هەڵبژاردن دوابخرێت”.

لەسەر هەمان پرس دلێر ماوەتی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی کوردستان قسەی بۆ رووداو كرد ‌و ئاماژەی بەوەدا بۆ دواخستنی رۆژی هەڵبژاردن، كات لەدەست نەماوە ‌و گوتیشی “مەگەر گوشارێكی دەرەكی هەبێت، ئەگینا هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا دەكرێت”.

مەڕوان گەڵاڵی، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی، لە پەرلەمانی كوردستان، ئەوە ناشارێتەوە بۆ پرۆژەیەكی لەو چەشنە قسەیان لەگەڵ كراوە، كە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ‌و پەرلەمانی كوردستان پێكەوە بكرێت، بەڵام ئەو لایەنەی ئاشكرا نەكرد كە ئەو پڕۆژەیەی خستوونەتە بەردەستیان ‌و گوتیشی “ئێمە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نین، بەڵام پشتگوێخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانیش لەلای ئێمە كارێكی باش نییە”.

هەر لەو بارەوە بەهزاد دەروێش، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمان كوردستان پێیوایە لەڕووی یاساییەوە پەرلەمانی كوردستان دەتوانێ‌ هەڵبژاردن دوابخات ‌و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “بەڵام ئێمە لە یەكگرتوو دژی دواخستنی هەڵبژاردنین ‌و هەموو ئامادەكارییەكیشمان بۆ ئەو مەبەستە كردووە”.

بێستوون فایەق، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، جەختی لەوە كردەوە، گۆڕان ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردن كردووە، گوتیشی “ئێمە پێمان باشە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ‌و پەرلەمان پێكەوە بكرێت، دوو شتیش لە هەڵبژاردندا زۆر گرنگە، یەك بەشداریی خەڵك ‌و دوو ئەنجامی هەڵبژاردن چی لە ژیانی خەڵك دەگۆڕێ‌؟، ئەو دوو شتە هێندەی هەڵبژاردنەكە گرنگە”.

بڕیارە لە 30-9-2018 هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەهەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi