حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پێكهاتێن هه‌رێمێ دخوازن هەلبژارتن ل ده‌مێ خۆ دا بێنه‌ كرن 

پێكهاتێن هه‌رێمێ دخوازن هەلبژارتن ل ده‌مێ خۆ دا بێنه‌ كرن 

هەولێر-KDP.info-

پێكهاتەكان تەئكید لەوە دەكەنەوە كە دەبێ هەڵبژاردن لە كات و ساتی خۆیدا بكرێت، بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بمێنێت، كوردستان زیاتر بەهێز بێت، كوردستان نەكەوێتە بۆشاییی یاساییەوە، ئەو كێشانەی هەن چارە بكرێن، چونكە بە هەڵبژاردن زۆربەی كێشەكان چارە دەبن.

ئەنجومەنی وەزیران 30/9ی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كردووە، بۆ ئەو مەبەستە كۆمیسیۆنیش هەموو ئامادەكارییەكی كردووە و ئامادەیە بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن. پارتی دیموكراتی كوردستانیش تەئكید لەوە دەكاتەوە كە دەبێ هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت و هیچ هۆكارێك نییە كە دوا بخرێت.

پێكهاتەكان لەگەڵ ئەوەن هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت. سەبارەت بەو پرسە یەروانت نیسان ماركۆس، نوێنەری ئەرمەنەكان لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: “وەكو پێكهاتەكان تەئكید لەوە دەكەینەوە كە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، ئەگەر هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت باوەڕی بۆ خەڵك دروست دەبێتەوە و خەڵك زیاتر متمانەی بە حكوومەت و پەرلەمان دەبێت، بەڵام ئەگەر دوا بخرێت بێمتمانەیی لای خەڵك دروست دەبێت و هەست بە بێئۆمێدی دەكەن، بۆیە داوا دەكەین هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، بۆ ئەوەی هەموو حزب و لایەنەكان سەنگ و قورساییی خۆیان بزانن.”

سەبارەت بە كەمبوونەوەی كورسیی كۆتا، كە هەندێك فراكسیۆن داوای كەمكردنەوەی كورسیی كۆتا دەكەن، یەروانت نیسان ماركۆس، ئاشكرای كرد: “بە هیچ شێوەیەك ڕازی نابین كورسیی كۆتا كەم بكرێتەوە و دژی ئەو پرۆژەیە دەوەستینەوە، هەتا لایەنە نێودەوڵەتییەكانیش ئاگادار دەكەینەوە و دژی ئەو پرۆژەیە دەوەستینەوە، ئەگەر ئەوەی هەندێك فراكسیۆن داوا دەكەن سەر بگرێت بە ئاشكرا پێمان دەڵێن، پێكهاتەكان ناتوانن چی دیكە لە كوردستان بژین و دەبێت لە ناوچەكە نەمێنن، ئەمە لە كاتێكدایە پێكهاتەكان تەوازنیان ڕاگرتووە و نایانەوێت هیچ كێشەیەك لە كوردستان دروست بێت، ئەوان وا هەست دەكەن كە پێكهاتەكان پشتگیری لە لایەنێك دەكەن، ئەگەر تەماشا بكەین لە سلێمانی كە حكوومەتی خۆجێی دروست بوو لایەنێك 12 كورسی و لایەنەكەی دیكە 11 كورسی هەبوون، هەر پێكهاتە بوون تەوازنیان ڕاگرت و ڕێگەیان نەدا شەڕ و ئاژاوە ڕوو بدات و هەردوولا بوونە 12 كورسی و حكوومەتی سلێمانی پێكهات بۆ دوو ساڵ بۆ هەر لایەنێك، ئەوەیە ڕۆڵی پێكهاتەكان، بەڵام هەرچی فراكسیۆنی پارتییە بەردەوام لەگەڵ پێكهاتەكانە و پشتگیری لە ئێمە دەكات”.

وەحیدە یاقوو هورمز، سەرۆكی كوتلەی گردبوونەوەی كلدان سریان ئاشووری لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد: “زۆر گرنگە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، بۆ پێكهاتەكانیش گرنگە، چونكە چەسپاندنی دیموكراسییە، ئەگەر لە كاتی خۆیدا بكرێت، دەلالەتی ئەوەیە كە دیموكراسی لە كوردستان هەیە، بۆیە پێویستە لە كات و ساتی خۆیدا بكرێت، ئەو لایەنانەی داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەكەن باوەڕیان بە خۆ نییە و ژمارەی دەنگدەر و كورسییەكانی ئەوان كەم دەكەن، بۆیە داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەكەن”.

لە لایەن خۆیەوە مونا قەهوەچی، سەرۆكی فراكسیۆنی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: “بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بمێنێت، كوردستان زیاتر بەهێز بێت، كوردستان نەكەوێتە بۆشاییی یاسایی و ئەو كێشانەی هەن چارە بكرێن، چونكە زۆربەی كێشەكان بە هەڵبژاردن چارە دەبن، دەبێ هەڵبژاردن لە كات و ساتی خۆیدا بكرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi