وه‌زاره‌تا دارایی په‌یامه‌كێ ئاراسته‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینان دكت
SNN:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی دڵنیایی ئاراسته‌ی موچه‌خۆران و خانه‌نشیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و جه‌ختده‌كاته‌وه، له‌ڕۆژانی پشوی پێش جه‌ژنی قوربانیش بانكه‌كان ده‌وام ده‌كه‌ن و موچه دابه‌شده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم كه وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ SNN ڕه‌وانه‌كراوه تێیدا دڵنیایی بهموچهخۆران ده‌دات سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
له‌و ڕاگهیهنراوهدا ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، “سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ١٨و١٩ی ئابی ٢٠١٨ كراوه‌ته پشوی فه‌رمی، به‌ڵام بانكه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن”.
هه‌روه‌ك دارایی دڵنیایی بهخانهنشینانیش ده‌دات و ئه‌وه هاتوه ((بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌نشینانیش پێش جه‌ژنی پیرۆزی قوربان موچه وه‌ربگرن، سه‌رجه‌م بانكه‌كان كراوه ده‌بن، به‌مه‌ش كۆتای ده‌هێنرێت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی پێنج)).
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی