حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نێچیرڤان بارزانی بانگهێشى کۆنگرێ ئاکپارتی هات كرن  

نێچیرڤان بارزانی بانگهێشى کۆنگرێ ئاکپارتی هات كرن  
رووداو – هەولێر

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە شەشەمین کۆنگرەی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) بە فەرمی بانگهێشتی تورکیا کرا.

مەریڤان ژیاوۆکی، راوێژکاری کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئاکپارتی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، بۆ بەشداریکردن لە شەشەمین کۆنگرەی ئاکپارتی، کە بڕیارە لە 18 ئابی 2018 بەڕێوەبچێت، نێچیرڤان بارزانی بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن سەرۆکی گشتیی ئاکپارتییەوە بانگهێشتکراوە.

ژیاوۆک راشیگەیاند، ئەو بانگهێشتنامەیەی بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە زمانی کوردی نێردراوە.

52 وڵات بۆ کۆنگرەکەی ئاکپارتی بانگهێشتکراون. بانگهێشتنامەکان لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاکپارتییەوە نێردراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi