حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کچێن قەلەو زووتر تووشی خەمۆکيێ دبن

کچێن قەلەو زووتر تووشی خەمۆکيێ دبن

رووداو-سلێمانی

ئەو کچانەی قەڵەون، ئەگەر زۆرترە لە تەمەنی منداڵی و نەوجەوانیدا تووشی خەمۆکی ببن، بەروارد بەوانەی کێشیان ئاساییە، توێژینەوەیەکژی نوێ دەریخستووە.

پاش گەنگەشەکردنی 22 توێژینەوەی پێشوو کە لەسەر 144 هەزار کەس ئەنجامدراون، توێژینەوە نوێیەکە دەریخست ئەو كچانەی قڵەون بە راددەی 44% ئەگەری زۆرترە خەمۆک بن، یان لە داهاتوو وەک تووشبووی خەمۆکی دەستنیشانبکرێن.

توێژەران بۆیان دەرکەوت کوڕان، بە پێچەوانەی کچان، بەهۆی قەڵەوی تووشی خەمۆکی نابن!

لە شرۆڤەی ئەنجامەکاندا هاتووە کە ناڕازیبوونی کچان لە شێوازی جەستەیان تووشی خەمۆکی و گۆشەگیرییان دەکات، کەچی کوڕان بۆچوونیان دەربارەی شێوەی جەستەیان جیاوازە و قەڵەوبوونیان خەمۆکیان ناکات!

توێژەران داوایان لە دایکان و باوکان کردووە لەکاتی هاندانی منداڵ و نەوجەوانان بۆ کێش دابەزاندن، بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و هەستیان بریندار نەکەن و وەها نەکەن بەرەو خەمۆکیان ببەن.

ئەوان دەڵێن لەکاتی رێنماییکردنی منداڵ و نەوجەواناندا دەبێ سەرنجبدرێتە سەر باشکردنی کواڵیتی خواردن و ئەو خواردنانەی تەندروستن و رەگەزی خۆراکیی باش بە جەستە دەدەن، نەوەک باس لە قەڵەوی منداڵەکە بکرێ و وەها تێبگەیێنرێ کە جەستەیەکی نەخوازراوی هەیە.

ئەنجامی توێژینەوەکە لە جۆرناڵی زانستی “Archives of Disease in Childhood” بڵاوبووەتەوە و ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەیپێکردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi