ده‌مژمێرێن ده‌واما فه‌رمانبه‌ران دێ زێده بن
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاتژمێره‌كانی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران زیاد ده‌كرێت و له 8ی به‌یانی تا 3ی ئێواره ده‌بێت.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه، هاتن و چوونی فه‌رمانبه‌رانیش به په‌نجه‌مۆری ئه‌لیكترۆنی رێكده‌خرێت و هه‌موو رۆژانی هه‌فته‌ش، ده‌وام ده‌بێت، جگه له رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه، كه پشووی فه‌رمییه كۆتایی هه‌فته‌یه.
وه‌ك له‌و بڕیاره‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، مامۆستایانی زانكۆ به گوێره‌ی یاسای راژه‌ی زانكۆیی، له 1ی ته‌ممووز/ تا 1ی ئهیلوول پشوو وه‌رده‌گرن.
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌دا، كه واژۆی یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵای به‌سه‌ره‌وه‌یه، له رۆژانی كاردا، هه‌فتانه یه‌ك رۆژ وه‌ك (سه‌ماح) به فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی