حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هۆشداری ب یاریزانێن تۆپكانێ دئێته‌ دان 

هۆشداری ب یاریزانێن تۆپكانێ دئێته‌ دان 

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی هۆشداری داوە کە مەترسی مردنی یاریزانانی تۆپی پێ بە وەستانی دڵ، زۆر لەوە زۆرترە کە پێشووتر پزیشکان پێشبینییان کردبوو.

لە دیارترین حاڵەتەکانی مردنی پێشوەختەی یاریزانانی تۆپی پێ، ئاماژەدەکرێ بە مردنی یاریزانی هەڵبژاردەی کامیرۆن مارک ڤیڤیەن فۆیێ لە تەمەنی 28 ساڵی و مردنی یگۆ ئیۆگۆ بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە تەمەنی 44 ساڵیدا.

بۆ گەیشتن بە ئەنجامەکان، توێژەران داتای پەیوەست بە 11 هەزار یاریزانی لاویان کۆکردووەتەوە لە بەریتانیا لەماوەی 20 ساڵدا و لە جۆرناڵی زانستی (New England Journal of Medicine) توێژینەوەکەیان بڵاوکردووەتەوە.

پاش توێژینەوەکە، پزیشکان داوایانکرد پشکنین و چارەسەری زیاتر لە ئێستا بۆ یاریزانان بکرێ، بۆ رێگری لە مردنی کتوپڕیان بە راوەستانی کتوپڕی دڵ.

ئەو نەخۆشییانەی تووشی ماسولکەکانی دڵ دەبن، بە بکوژی بێدەنگ ناودەبرێن، چونکە دوورنییە یەکەم نیشانە و ئاماژەیان بریتی بێ لە راوەستانی دڵ.

توێژەرەکان دەڵێن مەترسی لەسەر یاریزانانی بەنێوبانگ و پیشەگەر زیاترە، چونکە بەهۆی مەشقی تاقەتپڕووکێن مەترسیی زیاتر لەسەر دڵیان درووستدەبێت.

وشکبوونەوەی جەستە و زۆر دەردانی ئەدریناڵین لەکاتی مەشق و یارییەکاندا، مەترسییەکی بەرچاو لەسەر دڵ درووستدەکەن.

پێشتر دەگوترا لە هەر 100 هەزار یاریزان دوو دانەیان بە راوەستانی کتوپڕی دڵ دەمرن، بەڵام توێژەرەکان دەڵێن ژمارەکە زیاتر لە سێ هێندەی ئەوەیە کە پێشووتر پێشبینیکردبوو.

لە ماوەی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە 44 یاریزانی ئەکادێمییەکانی وەرزش لە مەترسی راوەستانی دڵدان.

توێژەرەکان دڵێن کاتێک بە پشکنینی پێشوەختە دەردەکەوێت یاریزانێک گرفت لە دڵیدا هەیە، دەبێ بە دەرمان یان نەشتەرگەری ئەو گرفتەی چارەسەربکرێ، هەندێکیشیان دەبێ واز لە یاریی قورس بهێنن. بۆ نموونە لەنێو ئەو 44 یاریزانەدا رێنمایی چارەسەر دراوەتە 32 کەسیان و داوا لە 12 کەسی دیکە کراوە واز لە یاریکردن بهێنن.

لەماوەی توێژینەوەکەدا هەشت یاریزان مردن، کە شەش کەسیان پزیشکان دەستنیشانیان کردبوو لەمەترسیدان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi