حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دامەزراندنا مامۆستایان دێ دەست پێ كت  

دامەزراندنا مامۆستایان دێ دەست پێ كت  
ZNA- ھەولێر

بەپێی ئەو نوسراوانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاو کراونەتەوە ، بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕێنمایی تایبەت بە مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ساڵی نوێی خوێندن ٢٠١٨ -٢٠١٩ ڕادەگەێنێت .

بەپێی ڕێنماییەکان ‌ ، دانانی مامۆستایانی وانەبێژ لەمەودا دەبێت بەخاڵ و ھەر کەسێک خاڵی زیاتر بێت وەک مامۆستای وانەبێژ لە قوتابخانەکاندا دادەنرێت.

لەنوسراوەکەی پەروەردەدا ھاتووە ، دەرچوانی کۆلێژەکانی پەروەردە، پەروەردەی بنەڕەتی، پەیمانگای ھونەرجوانەکان، وەرزش ٢٥ خاڵیان دەبێت، دەرچوانی کۆلیژەکانی زانست و زمان و ئاداب ١٠ خاڵ و کۆلێژەکانی دیکەش ١٠ خاڵ و دەرچوانی پەیمانگاکان پێنج خاڵیان پێدەدرێت بۆ ھەر ساڵێکی دەرچونیش لە زانکۆ دوو خاڵ ھەژمار دەکرێت، ئەوانەشی دەچنە دەرەوەی شارەکان یان خۆبەخش بوون ١٠ خاڵیان بۆ ھەژمار دەکرێت.

ھەروەھا پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەێنێت، ماوەی ١٥ رۆژ دیاری کراوە بۆ دابەشکردنی فۆڕم.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi