“چار ده‌ڤه‌رێن پێشه‌سازی يێن مه‌زن دێ ل كوردستانێ ئێنه دروستكرن”
هەولێر-KDP.info-
وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات كه له ته‌نگژه‌ی ئابووری ڕزگاری ببێت، له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پلانیان هه‌یه كه ده‌ست بكه‌ن به كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی چوار ناوچه‌ی پیشه‌سازیی گه‌وره له كوردستاندا.
بڕیار وابوو چوار پرۆژه‌ی پیشه‌سازی له كوردستان دروست بكرێت، به‌ڵام به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه هیچ یه‌كێك له‌و پرۆژانه نه‌چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی پێی وایه له‌م قۆناغه‌دا پێویسته سه‌رجه‌می ئه‌و پرۆژانه بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه, له دوا په‌یامیشدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوه به ته‌واوكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه به نیوه‌چڵی ماونه‌ته‌وه و ته‌واو نه‌كراون. حاجی سواره عه‌زیز, به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی جکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتیی كوردستان گوتی: “له ساڵی 2013 ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕاوه بۆ كردنه‌وه‌ی چوار ناوچه‌ی پیشه‌سازی له كوردستان و وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بڕی 45 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، ناوچه‌كانیش له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و گه‌رمیان ده‌كرێنه‌وه, هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ڕووبه‌ری 3 هه‌زار دۆنم زه‌وی بۆ ته‌رخان كراوه داواش كراوه له بودجه‌ی 2013 سه‌رجه‌م پاره‌كه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت به‌ڵام به هۆی قه‌یرانی دراییه‌وه نه‌توانراوه ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكرێت”.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو, كه چه‌ند جارێك نووسراویان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه بودجه‌یان بۆ ته‌رخان بكرێت و ده‌ست بكه‌نه‌وه به كاركردن تێیاندا، چونكه دۆخی ئێستای كوردستان ئه‌وه ده‌خوازێت ئه‌و چوار ناوچەیە بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ڕایگه‌یاندووه، كه گرنگه ئه‌وله‌ویه‌تی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار له به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌تدا بێت”.
له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی ناوچه پیشه‌سازییه‌كه‌وه حاجی سواره ده‌ڵێت: “قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه ژێرخانی ئابووری ده‌بێت، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له ڕێگاوبان و نه‌خۆشخانه و كاره‌با و ئاو و ئۆفیسی كارمه‌ندان, قۆناغی دووه‌م دابه‌شكردنی ناوچه‌كان ده‌بێت بۆ دوو به‌ش، به‌شی پاشماوه‌كان، یان پیساییه‌كان و به‌شه خاوێنه‌كان كه سه‌رجه‌م پیشه‌سازیی كارگه‌كان ده‌گرێته‌وه و سه‌رجه‌م كارگه‌كانی كوردستان له‌و ناوچانه ڕێك ده‌خرێنه‌وه.”
ماوه‌ی پێنج ساڵه حكوومه‌تی هه‌رێمی وكردستان ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیووه بۆ دروستكردنی چوار ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه سه‌رجه‌م پیشه‌سازیی كوردستان له‌و ناوچانه ڕێك ده‌خرێنه‌وه به‌ڵام به هۆی قه‌یرانی دراییه‌وه نه‌توانراوه ئه‌و پرۆژانه ته‌واو بكرێن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی