حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مفايێن ماستى بۆ رێگريكرنێ ل جەلتێ هاتن ديتن

مفايێن ماستى بۆ رێگريكرنێ ل جەلتێ هاتن ديتن

K24- هه‌ولێر:

پسپۆرانی خۆراک و پزیشکان، وەڵامی ئەو پرسیارە دەدەنەوە کە ئایا خواردنی ماستی پڕ چەوری جێگەی خواردنی دەرمانی ئەسپرین دەگرێتەوە بۆ رێگری کردن لە جەڵدە؟

رۆژنامەی کلینیکی خواردنی ئەمەریکی ئاشکرایکردووە کە ترشە چەورییەکانی ماست رێگری لە نەخۆشی گوێزەرەوەکانی خوێن و جەڵدە دەکەن.

پسپۆڕانی زانکۆی تێکساس، تاقیکردنەوەیان لەسەر 3 هەزار کەس کردووە و دەریانخستووە کە ماست هیچ جۆرە زیانێکی بۆ دڵ و نەخۆشییەکانی نییە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی گۆڵف نیوز، بۆ زیاتر دەوڵەمەند کردنی لێکۆڵینەوەکان، زانایانی زانکۆی بۆستن لە بەشی دەرمانسازی ئەمەریکا، لێکۆڵینەوەیان لەسەر 55 هەزار و 898 ژن و 18 هەزار و 232 پیاو کردووە و ئاشکرایان کردووە، خواردنی ماست مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ بە رێژەی 17% لە ژنان و 22% لە پیاوان کەمدەکاتەوە.

هەر بەگوێرەی توێژینەوەکان، خواردنی دووژەمی ماست لە هەفتەیەکدا، یارمەتیدەرە بۆ ئەوانەی فشاری خوێنیان بەرزە چونکە ناهێڵێت بەرزی فشاری خوێن نەخۆشی بۆ رێڕەوەکانی خوێن لە دڵدا دروستبکەن.

بەڵام لێکۆڵینەوەکان، ئەوەشیان دەرخستووە، کە خواردنی ماستی پڕ چەوری نابێت وەک خۆراکێکی دابەزێنەری کێش بەکاربهێندرێت چونکە زۆریان بە شەکر دەوڵەمەندن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi