ئهمينستى ئينته‌رناشناڵ: دڤێت توركيا پێشلكاريێن مافێ مرۆڤى ل عه‌فرينێ رابگرت
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى داواى له توركيا كرد، سنوورێك بۆ پێشێلكارييه به‌رچاوه‌كانى مافى مرۆڤ له عه‌فرين دابنێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه، رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى راپۆرتێكى له باره‌ى پێشێلكارييه‌كانى توركيا له عه‌فرين بڵاوكرده‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: “دانيشتوانى عه‌فرين رووبه‌ڕووى پێشێلكارى جياجياى مافه‌كانى مرۆڤ بوونه‌ته‌وه، كه گرووپ و ميليشيا چه‌كداره سوورييه‌كان به پشتيوانى توركيا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن”.
هه‌روه‌ها هاتووه: “هێزه چه‌كداره‌كانى توركيا به‌شێكن له‌و پێشێلكارييانه‌ى، كه خۆيان له ده‌ستگيركردنى هه‌ڕه‌مه‌كى و بێسهروشوێنكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ماڵ و موڵكى هاووڵاتيان و تاڵانكردنيان ده‌بينێته‌وه”.
له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، سوپاى توركيا به پشتيوانى سوپاى ئازادى سووريا له ژێر ناوى ئۆپراسيۆنى “چڵه زه‌يتون” دژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) ده‌ستپێكرد و له 19ى ئازار/ مارسى 2018 دواى 58 رۆژ له بۆردومان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى توانيان بچنه شارى عه‌فرينه‌وه و هێزه‌كانى يه‌په‌گه ناچار به پاشه‌كشێ بكه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياندووه، ده‌يان هاووڵاتى مه‌ده‌نى به هۆى بۆردومانه‌كانى سوپاى توركياوه گيانيان له‌ده‌ستداوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا له ئازار/ مارسى رابردوودا دانيان به‌وه‌دا نابوو، كه ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانيان دزى و تاڵانى ماڵ و سامانى هاووڵاتيانيان له عه‌فرين ئه‌نجامداوه.
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى له راپۆرته‌كه‌يدا ئاشكراشيكردووه، كه توركيا به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ميليشياكانى سووريا ده‌ستيان به‌سه‌ر قوتابخانه‌كانى عه‌فريندا گرتووه و رێگرن له خوێندنى هه‌زاران منداڵى شاره‌كه.
به‌ڕێوبه‌رى توێژينه‌وه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له رێكخراوه‌كه، لين مه‌علوف، رايگه‌ياند، په‌لامار و داگيركارى توركيا بووه‌ته هۆى زياتر بوونى ئازارى دانيشتوانى عه‌فرين كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا به‌ده‌ست ململانێيه‌كى خوێناوييهوه دهيانناڵاند.
ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره داواشى له ئه‌نقه‌ره كرد، به په‌له سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكاريانه دابنێت و راشيگه‌ياند، توركيا وه‌ك هێزێكى داگيركه‌ر ده‌بێت به‌رپرسيارێتى سه‌لامه‌تى گيانى هاووڵاتيان و پارێزگارى كردن له سيستم له عه‌فرين بگرێته ئه‌ستۆ.
سه‌رچاوه: AFP
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی