حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

عێراق “گه‌نمێ ده‌م بسه‌رڤه‌ چۆيى” دكه‌ته‌ ئار و بۆ كوردستانێ دهنێرت

عێراق “گه‌نمێ ده‌م بسه‌رڤه‌ چۆيى” دكه‌ته‌ ئار و بۆ كوردستانێ دهنێرت
رووداو – سلێمانی

حكومه‌تى عێراق “گه‌نمى به‌سه‌رچوو” ده‌كاته‌ ئارد و بۆ هەرێمی كوردستانى دەنێرێت. بەپێی پشکنینی لیژنە تایبەتەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئەو ئاردەی لە ماوەی سێ مانگی رابردوو بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە بەکەڵکی ئەوە نایەت بکرێتە نان.

ئەحمەد سەنگاوی، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەڕێگەی لیژنە تایبەتەکانیانەوە پشکنینیان بۆ هەموو ئەو جۆرە ئاردانە کردووە، کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابەشدەکرێنە سەر بریکارەکانی خۆراک، بەڵام هیچیان لە پشکنین دەرنەچوون، بەگوتەی ئەوان لە 400 تۆن ئارد، نزیکەی 150 کیلۆ بەردی تێدا بووە.

بەگوتەی لیژنەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەو گەنمەی لە جووتیارانی کوردستان وەردەگیرێت، ناکرێتەوە بە ئارد و نانێردرێتەوە بۆ کوردستان، بەڵکو بۆ شارەکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق دەنێردرێت، ئەو ئاردەشی لەڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە بەتایبەتی لە سنووری سلێمانی دابەشدەکرێت، ئاردەکەی هی گەنمێکە کە چەند مانگێکە لە عەمبارەکانی شاری کەرکووک هەڵگیراوە و هی جووتیارانی عێراقە. “بەپێی پشکنینەکان ئاردەکەی هی ئەوە نییە مرۆڤ بەکاریبهێنێت، بەڵکو تەنیا بۆ ئالیکی ئاژەڵ بەکاردێت”.

لیژنەکە دوای لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کردووە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بکرێت، بۆ ئەوەی تاوتوێی ئەو پرسە بکرێت و قسە لەگەڵ حکومەتی عێراق بکرێت تاوەکو چیدیکە رێگەنەدرێت ئەو ئاردە رەوانەی کوردستان بکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi