حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مووچێ ڤان وه‌زاره‌تان دێ ئێته‌ دابه‌شكرن 

مووچێ ڤان وه‌زاره‌تان دێ ئێته‌ دابه‌شكرن 

K24- هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان لیستێكی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كوردستان 24 ئاشكرایكرد و رایگه‌یاند، هه‌ر 30 رۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت و به‌گوێره‌ی پلانی وه‌زاره‌ت له‌ 5ی مانگی داهاتووش ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند، یه‌كه‌م لیستی مووچه‌ چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك له‌خۆده‌گرێت و گوتی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ناویان له‌ لیستی یه‌كه‌مدا هاتووه‌ به‌و داهاته‌ دابه‌ش ده‌كرێت كه‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كانی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دابین ده‌كات، كه‌ بڕه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ 378 ملیار دینار.

سه‌باره‌ت به‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ناویان له‌ لیستی یه‌كه‌مدا هاتووه‌ ئاشكرایكرد، “یه‌كه‌م لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌، په‌روه‌رده‌، خوێندنی باڵا، ته‌ندرووستی، مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و چه‌ند ده‌سته‌ و وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ له‌خۆ ده‌گرێت”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌, “ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی ناویان له‌ لیستی یه‌كه‌مدا نه‌هاتووه‌، مووچه‌كانیان له‌و 317 ملیار دیناره‌ ده‌درێت، كه‌ مانگانه‌ حكوومه‌تی به‌غدا وه‌ك پشكی هه‌رێم له‌داهاتی عێراق خه‌رج ده‌كات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi