شێوازێ دابه‌شكرنا مووچێ خانه‌نشینان دێ ئێته گهۆرين
SNN:
به میكانزمێكی نوێ موچه‌ی مانگی داهاتووی خانه‌نشینانی سنووری شاری سلێمانی دابه‌شده‌كرێت و SNNیش پێشنیازه‌كانی تایبه‌ت به‌و میكانزمه بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ست SNN كه‌وتووه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی سلێمانی ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆئه‌وه‌ی به میكانزمێكی نوێوه موچه‌ی خانه‌نشینان دابه‌شبكرێت و ئێستاش كار له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه ده‌كرێت كه بنكه‌كانی دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و توێژه زیاد بكرێن.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، یه‌كێكی دیكه له‌پێشنیازه‌كان ئه‌وه‌یه كه ژماره‌ی ته‌واوی خانه‌نشینانی سنووره‌كه دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر رۆژه‌كانی هه‌فته‌دا، بۆئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له‌كاتی وه‌رگرتنی ئه‌و موچه‌یه دروست نه‌بێت و خزمه‌ت به‌خانه‌نشینان بكرێت.
له‌زانیارییه‌كاندا هاتووه:”كار بۆئه‌وه ده‌كرێت كه موچه‌ی مانگی داهاتووی خانه‌نشینان كه‌ده‌كاته موچه‌ی مانگی 8ی ساڵی 2017، به یه‌كێك له‌و میكانزمه نوێیانه دابه‌شبكرێت، به‌ڵام تائێستا نه‌بۆته بڕیاری ره‌سمی”.
هاوكات، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، بهSNNی راگه‌یاند، به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی سلێمانیمان راگه‌یاندوه كه له‌داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا موچه‌ی خانه‌نشینان دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر رۆژه‌كاندا، له‌كاتی دابه‌شكردنی موچه‌دا هه‌ر رۆژه‌و ژماره‌یه‌ك خانه‌نشین موچه وه‌ربگرن و چیتر سه‌ره‌گرتن له‌به‌ر گه‌رمای هاوین و سه‌رمای زستان نه‌مێنێت.
وتیشی: له‌ناو شاری سلێمانی 40 هه‌زار خانه‌نشین و له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕینیش 20 هه‌زار خانه‌نشینیمان هه‌یه كه دابه‌شبوون به‌سه‌ر ته‌نها چوار بانك و دوو بنكه.
دانانی ئه‌و میكانزمانه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ 30ی 7ی 2018 پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی سلێمانی كۆبووه‌وه، به‌مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی