شانده‌كى هه‌رێما كوردستانێ به‌ره‌ف ئيرانێ ب رێ كه‌فت
هه‌ولێر-KDP.info-
به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر گوتی، ئه‌مڕۆ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی پارێزگای هه‌ولێر به‌ره‌و ئێران به‌رێ كه‌وتن و بڕیاره سبه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كۆ ببنه‌وه و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی بازرگانیی نێوان هه‌ردوولا ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی ڕابردوودا شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌ردانی ئێرانیان كرد و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی ئێران كۆ بوونه‌وه و تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا كرا.
له‌م باره‌یه‌وه، هه‌مزه حامید، به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “له‌سه‌ر داوای فه‌رمیی پارێزگاری ئازربایجانی ڕۆژئاوای ئێران، محه‌مه‌دمه‌هدی شه‌هره‌یاری ، ئه‌مڕۆ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی پارێزگاری هه‌ولێر و ئه‌ندامه‌تی جێگری پارێزگار و ژووری بازرگانی و قایمقامی چۆمان و به‌ڕێوەبه‌ری پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران به‌ره‌و ئێران به‌ڕێ كه‌وتن و بڕیاره سبه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ بكات.
له‌باره‌ی ئه‌جیندای سه‌ردانه‌كه‌ش، هه‌مزه حامید گوتی: گفتووگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی گشتیی نێوان هه‌رێم و ئیران و پرسی مه‌زری حاجی ئۆمه‌ران و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئه‌كتیڤكردنی هاتوچۆ و په‌ره‌پێدانی بازرگانی و زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکرێت .
حامید ڕوونیشی كرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران ڕۆژێك ده‌خایه‌نێت و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌یان دێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی