حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بڕیارە سبەی هاتوچوويا دناڤبه‌را مووسل و دهۆكێ دا دەست پێ بكت

بڕیارە سبەی هاتوچوويا دناڤبه‌را مووسل و دهۆكێ دا دەست پێ بكت
مووسڵ-KDP.info-

بەرپرسی لقی چواردەی پارتی ڕایدەگەیێنێت، بڕیارە سبەی ڕێگای نێوان مووسڵ و دهۆك بە ڕووی بازرگاناندا بكرێتەوە، كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بڕیاری لەسەر درا.

ماوەیەكی زۆرە كار دەكرێت بۆ ئەوەی رێگای نێوان دهۆك بۆ مووسڵ بكرێتەوە و، تێیدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی دووبارە دەست پێ بكاتەوە، چونكە لە دوای هاتنی داعش بۆ ئەو شارە، هاتوچۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی وەستابوو، بۆیە دوای پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ و نەمانی داعش، جارێكی دیكە هەوڵەكان بۆ كردنەوەی رێگاكە دەستیان پێ كردەوە و، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوویشدا رێگاكە كرایەوە، بەڵام هاتوچۆ نەدەكرا.

عیسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “بڕیاری كردنەوەی رێگای بازرگانی لە نێوان مووسڵ و دهۆك دراوە و تەنیا هەندێك رێكاری تەكنیكی ماون جێبەجێ بكرێن، ئەوانیش وەكوو رێگا و بازگە و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، بۆیە ئەمڕۆ پەیوەندیمان لەگەڵ پارێزگاری مووسڵ ئەنجام دا و باسی لەوە كرد، كە تیمێكیان پێك هێناوە بۆ دروستكردنی شوێن بۆ بازرگانیكردن و، بڕیارە سبەی ئەو رێگایە بە ڕووی بازرگاناندا بكرێتەوە”.

رەجەب گوتیشی: “ئێمە بەردەوام لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی رێگاكە بە ڕووی بازرگانەكاندا بكرێتەوە، چونكە سوودی زۆری بۆ هەردوو پارێزگای دهۆك و مووسڵیش دەبێت”.

هاوكات سەیدۆ چەتۆ، سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پاریزگای مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “بڕیاری كردنەوەی رێگاكە دەرچووە، بەڵام هەندێك ئامادەكاری پێویستە بۆ كردنەوەی رێگاكە، لەوانە دروستكردنی دوو گۆڕەپان لە لایەن دهۆك و مووسڵیشەوە، جگە لەوەیش پێویستە حكوومەتی عێراق و هێزە عێراقییەكان ئەمنییەتی ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانە بپارێزن كە دەچنە مووسڵ، چونكە دۆخی ئەمنیی شارەكە باش نییە”.

چەتۆ ڕوونیشی كردەوە، یەكەم رۆژ كە بڕیاری كردنەوەی ڕێگاكە درا، نزیكەی 60 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر چوونە مووسڵ، بەڵام دواتر بە هۆی تەواونەبوونی ئامادەكارییەكانەوە، هاتوچۆكردن راگیرا، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت رێگاكە لە ئێستادا بكرێتەوە، چونكە ئامادەكارییەكان تەواو بوونە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi