“بێى هه‌رێمێ، به‌غدا نكارت نه‌فتا كه‌ركووكێ هه‌نارده بكت”
هەولێر-KDP.info-
پسپۆڕێكی كه‌رتی نه‌وت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، به‌بێ ڕێكکه‌وتنی پێشوه‌خته عێراق ناتوانێ نه‌وتی كه‌ركووك هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات و پێی وایه، پێویسته ڕێكکه‌وتن بكرێت و به‌شێك له‌و داهاته‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بدرێت به هه‌رێمی كوردستان.
دكتۆر به‌ختیار سابر، پسپۆڕی كه‌رتی نه‌وت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك كه‌وتوونه‌ته ده‌ست حكوومه‌تی عێراق، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ژێرخانی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی له ده‌ست هه‌رێمی كوردستاندایه، به‌غدا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی و هه‌بوونی ڕێکكه‌وتنی پێشوه‌خته ناتوانێت وه‌ك پێویست سوود له به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌ركووك وه‌ربگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمپانیای هه‌رێمی كوردستان به ئامێری پێشكه‌وتووی خۆیان نه‌وتی كه‌ركووكیان به‌رهه‌م ده‌هێنا و له ڕێگه‌ی هێلی بۆڕیی هه‌رێمی كوردستانەوە هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرا، دوای داگیركردنی كه‌ركووك ئێستا به‌غدا ناتوانێ ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه‌ی كه‌ركووك به‌بێ هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات.”
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له گوتاری حه‌فتانه‌ی خۆیدا ئاشكرای كرد، له‌گەڵ هه‌رێمی كوردستان ڕێك که‌وتوون له‌باره‌ی چوونییهتیی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا و ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، به‌بێ هه‌رێمی كوردستان به‌غدا ناتوانێ نه‌وتی كه‌ركووك هه‌نارده‌ی بازاڕی جیهانی بكات.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و پرسه‌وه، سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا په‌رده‌ی له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك لادا و گوتی: “هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له ماوه‌كانی ڕابردوودا دانوستانی له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێگه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌نجام داوه، داهاتی نه‌وتی كه‌ركووك كه بڕیاره له ڕێگه‌ی هێڵی نه‌وتی هه‌رێمەوە ڕه‌وانه‌ی بازاڕی جیهان بكرێت ده‌چێته خه‌زێنه‌ی به‌غدا و پشكی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و داهاته‌ی فرۆشی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌درێت.”
ئه‌و پسپۆڕه‌ی كه‌رتی نه‌وت گوتی: “پێویسته به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بگاته ڕێكکه‌وتن، ئه‌وكات سوودی بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت، هه‌م هه‌رێمی كوردستان خه‌رجییه‌كی زۆری له ڕاكێشانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت كردووه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا و ده‌توانێ پاره وه‌ك كرێ، یان به‌شێكی نه‌وته‌كه وه‌ربگرێت له بڕی هه‌نارده‌كردن، هه‌میش حكوومه‌تی عێراق ئه‌و ڕێگایه‌ی بۆ ده‌كرێته‌وه بتوانێت نه‌وت له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان بكات.”
دكتۆر به‌ختیار سابر ئه‌وەیشی ئاشكرا كرد: “كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك له ناوچه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقن، به‌بێ هه‌ماهه‌نگی و ڕێكکه‌وتن زه‌حمه‌ته هیچ لایه‌ك بتوانێ وه‌به‌رهێنانیان تێدا بكات، باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه بۆخۆیان بگه‌نه ڕێكکه‌وتن و له قازانجی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشه.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی