حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

لایەنێن کوردستانی ل نەجەف هەولا بهێزکرنا پەیوەنديا لگەل شیعە ددەن

لایەنێن کوردستانی ل نەجەف هەولا بهێزکرنا پەیوەنديا لگەل شیعە ددەن
رووداو – نەجەف

شاندێکی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە شاری نەجەفە و چەند دیدارێک و سەردانێکیان ئەنجامداوە. بەگوتەی ئەندامانی شاندەکە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ بەهێزکردنەوەی پەیوەندیییەکانی نێوان کورد و شیعەیە.

رەنجە جەمال، نێردراوی رووداو لە نەجەف رایگەیاند، شاندەکەی هەرێمی کوردستان کە لە نوێنەرانی لایەنە سەرەکییەکانی کوردستان پێکهاتوون لە رۆژی چوارشەممەوە لە شاری نەجەفن، لەگەڵ گەیشتنیان بەشداری پانێڵێکیان کردووە لەسەر دەستپێشخەری ناوەندی رافیدەین بۆ دیالۆگ و دەزگای مێری بۆ توێژینەوە.

ئەمڕۆ شاندەکەی کوردستان سەردانی عەلا موسەوی، سەرۆکی دیوانی وەقفی شیعی و عەلی بەشیر نەجەفی، مەرجەعی نەجەف-یان کردووە.

سەبارەت بە سەردان و دیدارەکانیان سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: “لە سەردانمان بۆ لای عەلا موسەوی، سەرۆکی دیوانی وەقفی شیعی و یەکێک لە دۆستە نزیکەکانی ئایاتوڵڵا سیستانی، بەپێی بەرپرسیاریێتی و ئیداری بۆ هەموو حوسەینییەکان و دامەزراوەکانی شیعی لە عێراق، ئەوەمان پێڕاگەیاند کە هەوڵی ئەوە بدات شەقامی شیعە پشتیوانی هەڵوێستی مەرجەع بکات”.

سەعدی پیرە دەشڵێت “داوامانلێکردن وەک لە رابردوودا پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان کردووە ئێستاش وابمینێن، ئێمە حورمەتی مەرجەعیەت و عەتەباتی موقەددەسە لە دڵمان پارێزراو دەمێنێت، پەیوەندی بە گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەغداوە نییە”.

هەر لەبارەی سەردانەکەیان بۆ نەجەف، جەعفەر ئیبراهیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: “ئەوەی پەیوەستە بەلایەنی سیاسییەوە، ئەوە دەوەستێتە سەر دانوستاندنی دوو لایەنی دیار کە ئەوانیش حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراقە، دانوستاندنەکانیش قۆناخی باشیان بڕیوە، راستە سزایەکان ماون، راستە بێزاری خەڵکی کوردستان بەردەوامە و فڕۆکەخانەکان نەکراونەتەوە، بەڵام ئەو دانوستاندنانە ئومێدێک پەیدابووە بۆ ئەوەی بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر ببێت”.

جەعفەر ئیبراهیم دەشڵێت “لایەنێکی دیکە هەیە پەیوەستە بە پەیوەندییە مێژووییەکانی کورد بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە لەگەڵ عەرەبی شیعە، ئێمە واتێگەیشتووین مەترسییەکی زۆر لەسەر ئەم پەیوەندییە مێژووییە دروستبووە، لەڕووی کۆمەڵایەتی و لەڕووی شەقام، پێویستە درک بەو بابەتە بکرێت و ئەوەش دەوەستێتە سەر ئەو بەرپرسیاریێتییەی لەسەر شانی لایەنە سیاسییەکانە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi