حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

كورد داخوازا نڤيسارا فەرمی ژ عەبادی دكت

كورد داخوازا نڤيسارا فەرمی ژ عەبادی دكت

K24 – بەغدا

پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەدایە، و بڕیارە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجە بكات، پەرلەمانتارێكی كوردیش لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، داوایان كردووە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە نووسراوی فەرمی پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجە بچەسپێنێ.

مەسعوود حەیدەر، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان بە كوردستان24 راگەیاند: “تا ئێستا پشكی كورد لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق جێگیر نەكراوە، بەپێی راپۆرتی سندووقی نێودەوڵەتی دراو، ھەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە 9 ترلیۆن و 552 ملیار دینارە، داوامان كردووە ئەو بڕە جێگیر بكرێت و وشەی پارێزگاكانی ھەرێم لاببرێت، ھەروەھا ئەو بڕگەیەی پەیوەندی بە پێشمەرگەوە ھەیە داوامان كردووە وشەی مووچەی پێشمەرگە لابدرێت و بكرێت بە پشكی پێشمەرگە”.

گوتیشی: “ئەوەی تائێستا لەسەر كۆك نین، بڕی ئەو پارەیە كە ئێمە وەك پشكی ھەرێم دیارمان كردووە، داوامان كردووە عەبادی بە نووسراوی فەرمی پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجە بچەسپێنێ، ئەوە ھێشتا یەكلایی نەبووەتەوە و دیار نییە كەی بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ عەبادی كۆدەبینەوە”.

راشیگەیاند: “بەپێی زانیارییەكان ئەم ھەفتەیە دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە ناكرێت، چونكە بڕیارە سبەی ھەرسێ سەرۆكایەتی عێراق كۆدەبنەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو گرفتانەی لەسەر بودجە ھەیە”.

مەسعوود حەیدەر، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: “ئەگەر بیانەوێت بودجە بە زۆرینە تێپەڕێنن، ئەوە زێدەڕۆیی كردنە بۆسەر مافی خەڵكی كوردستان بە ھەموو پێكھاتەكانەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi