حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مه‌زنترين میمۆر دئێته‌ دروستكرن

مه‌زنترين میمۆر دئێته‌ دروستكرن

تێك ئاى:

كۆمپانیای سامسۆنگ جێگیرترین میمۆری (SSD) ی جیهانی ڕەوانەی بازاڕ كردووە كە توانای ئەمباركردنی (30.72) تێرابایت زانیاری هەیە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری وۆرچ، تاكو ئێستا هیچ میمۆرییەكی (SSD) ی (2.5) ئینچی نەبووە كە بتوانێ ئەو ئاستە لە زانیاری لە خۆدا بگرێت، میمۆری نوێی كۆمپانیای سامسۆنگ لە ژێر ناوی (PM 1643) لە (32) توێژی یەك تێرابایتی لە میمۆری ( NAND) پێكهاتووە كە لەسەر هەر كام لەوان (16) ژێر توێژی پێكهاتوو لە چیپسگەلی ( V-NAND) بۆ سەیڤ كردنی (512) گێگا بایت زانیاری، لەبەرچاو گیراوەو ئەو میمۆرییە دەتوانێ (5700) فێلمی سینەمایی بە كوالیتی یەگجار بەرز لە خۆ بگرێت.

سامسۆنگ پێشتریش میمۆرییەكی (16) تێرابایتی بۆ سەیڤ كردنی هەموو جۆرە زانیارییەك ئاراستە كردبوو.

هەروەها ئەگەرچی لەو سیگیت، میمۆرییەكی (SSD) ی (60) تێرابایتی ئاراستە كردبوو، بەڵام ئەو میمۆرییە بە شێوەی (3.5) ئینجی داڕێژرابوو، هەر بۆیە پێشوازییەكی ئەوتۆی لێ نەكرا.

شایانی باسە، خێرایی خوێندنەوەو سەیڤ كردنی زانیاری لە سەر ئەو هارد دیسكە بە نۆرە (2100 – 1700) مێگابایت لە چركەیەكدایە كە سێ هێندەی هارد دیسكەكانی دیكەیە.

سەرچاوە::کوردیو

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi