عهبادی رهتكر پشكا ههرێما كوردستانێ ژ بودجێ زێده بكت
K24 – سلێمانی:
پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا جۆرێک لە چەقبەستووی بە خۆوە بینیوەو عەبادی و حکومەتەکەی ھەر ڕۆژەو سزایەکی نوێ بەسەر ھەرێمی کوردستان و خەڵکەکەیدا دەسەپێنێت، خەڵکی کوردستانیش دەپرسن دەبێت کورد تاکەی چاوەڕێی بەغدا بکات.
بەردەوامی سزاکانی بەغدا بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان ھەر لە نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و داخستنی فڕۆکەخانەکان و چەندین سزای دیکە، خەڵکی ھەرێمی کوردستانی خستووهتە بارودۆخێکی قورس و ئاڵۆزەوە، بۆیە بەشێک لە ھاووڵاتیيانی ھەرێم و تەنانەت سەرکردە سیاسیەکانیش دەپرسن دەبێت تاکەی کورد چاوەڕێی بەغدا بکات؟
پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت بەغدا دەیەوێت ھەرێم بە تەواوی ئاڵای سپی ھەڵبکات و چارەسەریش تەنیا جێبەجێکردنی دەستوورە.
یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانیش بە پێویستی دەزانێت کورد پێگەی جارانی بۆ بگەڕێتەوە و پلانی ستراتیژی ئامانجداری ھەبێت، ھاوکات بۆچوونیشیان وایە پەرتەوازەیی نێو ماڵی کورد, خزمەتی سیاسەتەکانی عەبادی کردووە.
عەبادی ھەرکاتێک بەڵێنێک بە خەڵکی کوردستان بدات, بەدوایدا لێدوانێک یاخود ھەڵوێستێکی توند بەرامبەر بە کوردستان دەگرێتە بەر، لە تازەترین لێدوانیشیدا رەتیکردەوە پشکی ھەرێم لە بەشە بودجەی عێراقدا زیاد بکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی