پێلهكا دی يا بارانبارینێ دێ ھەرێما كوردستانێ ڤهگرت
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان راپۆرتێكی لەبارەی پێشبینیەكانی كەشوھەوا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ھەندێك كاتدا ھەورە تریشقە و بارانی بەلێزمە دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاو ھەیە.
لە راپۆرتەكەی كەشناسی ھاتووە: “پێشبینى هاتنى شەپۆلێکى دیكەی باران بارین دەکرێت بۆ سەر ناوچەکانى هەرێم، سبەى دووشەممە هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکى بارانبارین. نزمە پاڵەپەستۆى تورکیا و دەریاى سوور و دەریاى سپى ناوەڕاست کاردەکاتە سەر ناوچەکەمان، باران بارین لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت”.
كەشناسی روونیكردووەتەوە: “سەبارەت بە رێژەى باران بارینى پێشبینیکراو بۆ سەنتەرى شارەکان سەنتەرى پارێزگاى هەڵەبجە و سلێمانى بە پلەیەك زۆرترین رێژەى بارانى دەبێت کە لە هەندێ کات دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو جگە لەسەنتەرى شارەکانى ئەم دوو پارێزگایە ناوچە شاخاویەکانیشیان ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى هەیە. هەروەها سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاویەکانى ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى هەیە بە هۆى باران بارینەوە .لەگەڵ باران بارین هەندێ کات هەورە تریشقەش دروست دەبێت و نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەك لە پارێزگاى کرکووك و سلێمانیش خێراى باى زیاد دەکات لە هەندێ کات بۆ سەرووى 25 کم لە کاتژمێرێکدا لە کاتى باران بارین”.
كەشناسی راشیگەیاندووە: “کاریگەرى ئەم شەپۆلە تا رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی