حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مه‌سروور بارزانى لگه‌ل راوێژكارێ سه‌رۆكێ ئه‌مریكا كۆمبوو

مه‌سروور بارزانى لگه‌ل راوێژكارێ سه‌رۆكێ ئه‌مریكا كۆمبوو

وشه‌:

داوى ئه‌وه‌ى ئێوارەی دوێنێ پێنجشه‌م، مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان گەیشتە ئەمەریكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینى لەگەڵ ژماره‌یه‌ك بەرپرسانی باڵای كۆشكی سپی كۆ بۆته‌وه‌.

بەپێی زانیاریەكانی “وشە” مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەو گه‌شته‌یدا له‌ واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای كۆشكی سپی و كۆنگرێسی ئەمەریكادا كۆ دەبێتەوە و چەند پرسێكی گرنگی پێوەست بە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە تاوتوێ‌ دەكات.

له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌شیدا مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ “هێربرت ماك ماسته‌ر” ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ئاسایشى نیشتیمانى كۆبووه‌وه‌.

له‌ باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌، به‌یان سامى، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ واشنتن راى گه‌یاند، گفتوگۆیه‌كى باش له‌ باره‌ى نوێترین پێشهاته‌ سیاسى و ئه‌منى و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى كرا و هه‌روه‌ها له‌ باره‌ى پته‌وتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا قسه‌ كراوه‌.

سەردانەكەی مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمەریكا لەكاتێكدایە كە هەفتەی ڕابردووش بەشداری لە كۆنگرەی ئاسایشی نێودەوڵەتی میونشن كرد و سەرۆكایەتی شاندی تەناهی كوردستانی دەكرد.

مەسروور بارزانی لە كۆنگرەی نێودەوڵەتی میونشن زۆرترین چالاكی تەناهیی ئەنجام داوە و ئەزموونی سەركەوتووی كوردستانی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، بەو وڵاتانە راگەیاندووە كە لە ئەوروپا بایەخی تەواو بە ئاسایشی ناوخۆیان دەدەن و لە ئێستە بەرنامە بۆ داهاتوو دادەڕێژن لەو رووەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi