حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ڕومیۆ ھەکاری: دەشتا نەینەوا وەک ناوچەیەکا سەربازی مايە

ڕومیۆ ھەکاری: دەشتا نەینەوا وەک ناوچەیەکا سەربازی مايە
دەشتی نەینەوا-KDP.info-

سکرتێری گشتیی حزبی بەیت‌نەھرێن ده‌ڵێت، ھێشتا زۆرێک لە ئاوارەکانی دەشتی نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان ماون و بە ھۆی ڕەوشی ئەمنیی ناوچەکانیانه‌وه‌، ناتوانن بگەڕێنەوە و دەشڵێ، ھەوڵ ھەیە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای دەشتی نەینەوا.

ڕومیۆ ھەکاری، سکرتێری گشتیی حزبی بەیت‌نەھرێن گوتی، ڕاسته‌ كه‌ ژمارەیەکی بەرچاوی پێکھاتەی کلد ئاشوور گەڕاونەتەوە بۆ سەر شوێنەکانیان لە دەشتی نەینەوا، بەڵام ژمارەیەکی زۆریش ئاوارەی ماون كه‌ ھێشتا نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

هه‌كاری دوو ھۆکار بۆ نەگەڕانەوەی ئاوارەکانی کلد ئاشوور ده‌خاته‌ به‌ر باس و بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”بەشێکی پەیوەستە بەو ڕەوشەی ئێستا لە ناوچەکەدا ھەیە و لە ڕووی ئەمنییەوە دڵنیا نین لە ژیانی خۆیان، بەشێکی دیکەی پەیوەندیی بە خاپوورکردنی خانوو و شوێنی نیشتەجێبوونەوە ھەیە.”

لەگەڵ پڕۆسەی ئازادکردنی شاری مووسڵ، چەندین ھێزی جیاواز و میلیشیای حەشدی لە لایەن بەغداوە لە دەشتی نەینەوا جێگیر کراون، وەک بڕیار بوو حەشدی شەعبی دوای کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵ بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، بەڵام نەک ئامادەی گەڕانەوە نین، بەڵکوو چەندین تاوانیان لە دژی ھاووڵاتیانی سڤیل ئەنجام داوە و بەشێک لەوان دەچنە خانەی تاوانی جەنگی و دژی مرۆڤایەتییەوە.”

هه‌كاری هه‌روه‌ها گوتی: “دەشتی نەینەوا ھێشتا وەک ناوچەیەکی سەربازی ماوە، ڕاستە بەراورد بە سەرەتای پڕۆسەی ئازادکردنی ناوچەکە توزێک باشترە، به‌ڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھاووڵاتیان دڵنیا نین لە ڕەوشی ئەمنی و ھەندێک جار ڕووداو دێنە ئاراوە.”

ڕومیۆ ھەکاری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه‌ “سەرەتای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەی دەشتی نەینەوادایە، کەچی ھێشتا لە بەرتلە و قەرەقووش چەندین تاوان ئەنجام دراون، بێگومان خەڵکی ناوچەکە سەدلەسەد دڵنیا نین لە ڕەوشی ئەمنیی سنوورەکە، بڕیارە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە نێو شارەکان بکشێنەوە و مەلەفی ئەمنی بە پۆلیسی فیدڕاڵی بسپێردرێت، بەڵام بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە زۆر جار کێشە دروست دەکرێت و ھەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای دەشتی نەینەوا ھەیە.”

لەگەڵ ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر مووسڵ نزیکەی ٢٠٠ ھەزار ئاوارەی کلد ئاشوور سریان بەرەو ھەرێمی کوردستان ئاوارە بوون و، هێشتا بەشێکی زۆریان لە شارۆچکەی عەنکاوەی نزیک ھەولێر و شاری دھۆک و ناحیەی ئەلقۆش نیشته‌جێ كراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi