حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مه‌ترسیێن بكارئينانا مادێن پاقژيێ ‌بزانه‌

مه‌ترسیێن بكارئينانا مادێن پاقژيێ ‌بزانه‌
كوردستان تيڤى:
(ئۆستین سوانس) ئه‌ندامی لێكۆڵه‌ری ئه‌م گروپه‌، ئامۆژگاری ده‌كات كه‌خۆتان دور بگرن
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ ‌كاركردن به‌ماده‌پاككه‌ره‌وه‌كان بۆ ساڵانێكى دوور و درێژ ده‌بێته‌هۆی دروست بوونى نه‌خۆشى كوشنده‌ به‌ تایبه‌تى نه‌خۆشی سییه‌ه‌كان،

گروپێكی ڵێكۆڵه‌ری زانكۆی بێرگن، له‌نه رویج،دوای لێكۆلینه‌وه‌و پشكنین بۆ 6000 كه‌س،گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌به‌كارهێنانی مادده‌پاككه‌ره‌وه‌كان مه‌ترسیدارن و كارگه‌رییان بۆئافره‌تان زیاتره‌ تاكوپیاوان، به‌بروای لێكۆله‌روه‌انی ئه‌م گروپه‌، به‌كار هێنانی ماده‌كیمیاویه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ماڵه‌كان له‌زۆربه‌ی كات پێویست نییه‌و به‌كار هێنانی ده‌سماڵی دژه‌به‌كتریا و ئاو به‌سن ‌بۆ پاككردنه‌وه‌، هه‌روه‌ها كارناسانی بریتانیا پێشنیاز ده‌كه‌ن، سوڕی هه‌وا له‌ناو ماڵه‌كاندا هه‌بێت و له‌جێگای سود وه‌رگرتن له‌ماده‌پاككه‌ره‌وه‌كان، ته‌نیا سود له‌ئاو وه‌ربگیرێت‌.

شایانی باسه ‌كارناسان له‌‌لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوتر ته‌نیا ئاماژه‌یان به‌مه‌ترسی توش بون نه‌خۆشى ‌ڕه‌بۆ كردبوو، به‌ڵام له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كه‌ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌گۆڤارێكی پزشكی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكرایه‌وه‌ ،ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌مه‌ترسیه‌كانى ئه‌م جۆره‌مادانه‌ زیاترن(ئۆستین سوانس) ، ئه‌ندامی لێكۆڵه‌ری ئه‌م گروپه‌، ئامۆژگاری ده‌كات كه‌خۆتان دور بگرن له‌زۆر به‌كار هێنانی ئه‌م ماده‌انه‌، لای خۆشیه‌وه (‌سارا مه‌ك فادین) ئه‌ندامی (ئه‌نجومه‌نی سییه‌كانى به‌ریتانیا ) ده‌ڵیت: هه‌ڵمژینی هه‌ر ماده‌یه‌كی كیمیاوی كه ‌له‌گه‌ڵ هه‌وا تێكه‌ڵ ‌بێت ،به‌هۆی هه‌نه‌سه‌دانه‌وه‌كارگه‌ری له‌سییه‌كان ده‌كات، ئه‌م لێكۆله‌ره‌ش ئامۆژگاری هه‌موو كه‌س ده‌كات و ده‌ڵێت، له‌كاتی به‌كار هێنانی ئه‌م ماده‌كیمیاییانه ‌بۆ پاكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانتان ، پێویسته‌ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كان كراوه‌بن و تاكو سوڕی هه‌وا له‌ناو ماڵدا كارا بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi