چه‌ندین كه‌س ژ ئيران و ئه‌رمینیا هاتينه شنگال و ئاكنجى بووينه
باسنيوز:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای شنگال ده‌ڵێ حكوومه‌تی عێراق ڕێگه‌ی خۆش كردووه كه خه‌ڵك له ئێران و رووسیا و ئه‌رمینیا و توركیا و سووریاوه بێنه ناو شارۆچكه‌ی شنگال به‌ڵام ڕێگا نادات خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.
مه‌هدی عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای شنگال بۆ(باس‌نیوز)گوتی: “خه‌ڵكی بیانی له وڵاته‌كانی ڕووسیا و ئه‌رمینیا و توركیا و ئێران و سووریاوه هاتوونه‌ته نێو شارۆچكه‌ی شنگال و به ئاره‌زووی خۆیان هاتووچۆ ده‌كه‌ن به‌ڵام خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی شنگال ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان”.
گوتیشی: ” حكوومه‌تی عێراق ڕێگای خۆش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بیانییه ڕوو له شنگال بكه‌ن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شارۆچكه‌ی شنگال داوای له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كرد كه ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی بدات بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئارامی ڕوو له ناوچه‌كه بكاته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی