حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

٩ گیانه‌وه‌ر ئەگەر برسى بن نامرن!

٩ گیانه‌وه‌ر ئەگەر برسى بن نامرن!

باخچه‌:
لاشەی مرۆڤ پێویستی بە ڕێژەیەکی زۆر لە خواردنی ڕۆژانەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە جمووجۆڵ و چالاکیەکانی ڕۆژانەی بکات ھەروەھا بۆ مانەوەی لە ژیاندا،لەبەر ئەوە ناتوانێت بەبێ بوونی ئاو و خۆراک بەردەوام بێت لە ژیان،بەڵام بە پێچەوانەوە ھەندێک گیاندار دەتوانێت بۆ ماوەی چەند مانگێک یان چەند ساڵێک بەبێ خۆراک بەردەوام بێت لە ژیان لەو گیاندارانەش :

١-ماسی قرش: ماسی قڕشی سپی گەورە دەتوانێت بۆ چەند ھەفتەیەک بەبێ خۆراک بژی ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ھەتا زیاتر بێ خواردن بێت چالاکی زیاتر دەبێت.

٢-ورچ: دەتوانێت بۆماوەی ١٠٠ ڕۆژ بەبێ خۆراک و ئاو بژی،لەماوەی سڕبوونی زستانەدا،ھەروەھا کرداری (میتاسۆمیزم) کەم دەبێتەوە بۆ نیوە.

٣-بەتریق: بەتریق لە زۆر ژینگەی سەختی زەویدا توانای ژیانی ھەیە،بەجۆرێک مێیەکانیان لە پلەی ژێر سفری سەدیدا دەژین،نێرەکانیشیان لە لانەکانیاندا دەمێننەوە بۆ پارێزگاری کردن لە بێچوەکانیان،بەگشتی بەتریق توانای ژیانی ھەیە لەسەر چەوری کەڵەکەبوی لەشی،بۆماوەی ٢-٤ مانگ.

٤-وشتر: ئەو چەماوەیەی کەلەسەر پشتی وشترە،پێشتر بەو شێوەیە لێکدەدرایەوە کە تەنھا ئاوی تێدابێت،بەڵام لە ڕاستیدا چەوری کۆکراوەیە،کە وزەی پێدەبەخشێت،ھەر بۆیە وشر دەتوانێت بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ بەبێ خۆراک بژی.

٥-بۆق: ئەو پێکھاتەی کە لەشی بۆق لێی پێکھاتوە بەجۆرێکە کە دەتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر بەبێ خۆراک بژی،بەتایبەتیش لەکاتی سوڕی سڕبوونیدا.

٦-مار: ناتوانێت گەرمی لەشی لە کەشی سارداویدا ڕێکبخات،ھەربۆیە بۆماوەی یەک ساڵ دەتوانێت بەبێ خۆراک بژی.

٧-تیمساح: تیمساح بەھۆی نەجوڵاندنیەوە دەتوانێت پارێزگاری لە وزەی لەشی بکات بۆماوەیەکی زۆر،ھەروەھا دەتوانێت بەبێ خۆراک بژی بۆ ماوەی چەند مانگێک،ئەوانەش کەلە دۆخێکی سەختدان بۆ ماوەیەکی سێ ساڵ دەتوانن بەبێ خۆراک بژین.

٨-جاڵجاڵۆکە: بەھۆی پێکھاتەی لەشیەوە توانای ژیانی ھەیە بەبێ خۆراک بۆ ماوەی چەند مانگێک .

٩-ماسی(Mudskipper): ئەم جۆرە ماسیە لە ئوستوڕاڵیا و ئەفریقا و ئەمریکای باشور ھەیە،دەچێتە دۆخی سڕبوونەوە بۆ ماوەی ٤ ساڵ،ھەندێک جار سود لە شانەئەندامیەکان دەبینێت.

س/کوردسات نیوس

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi