حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هەوالگریا ئەمریکا: ئيرانێ رۆل ل سەرهەلدانا داعشێ دا هەبوو

هەوالگریا ئەمریکا: ئيرانێ رۆل ل سەرهەلدانا داعشێ دا هەبوو

باسنيوز:

بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ”رۆڵ“ی هەبوو لە سەرهەڵدانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.

دان کۆتس، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکی لە دانیشتنێکی لێژنەی هەواڵگریی کۆنگرێسی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، ئێران دەت لە کاروباری ناوخۆی عراق وەردەدات.

دان کۆتس هەروەها رایگەیاندووە، ناکۆکییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی عێراق بوونە هۆی سەرهەڵدانی داعش لەو وڵاتەدا و ”ئێرانیش رۆڵی لە دروستکردنی ناکۆکییەکان هەبوو“.

چاودێران پێیان وایە بەهۆی پەراوێزخستنی پێکهاتەی عەرەبی سوننەمەزهەب لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، کە حزبە شیعییەکانی نزیک لە ئێران بەڕێوەی دەبەن، دەیان گرووپ و رێکخراوی چەکداریی توندڕەو و تیرۆریستی لەناو سوننەکان دروست بوون، کە دڕندەترینیان رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi