حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

فراکسیۆنێن کوردستانى: پرۆژە یاسايا بودجا عێراقێ نادەستوورییە

فراکسیۆنێن کوردستانى: پرۆژە یاسايا بودجا عێراقێ نادەستوورییە

باسنيوز:

فراکسیۆنە کوردستانییەکان، پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بە نادەستوری لە قەڵەم دەدەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 13/2/2018، فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پرێس کۆنفرانسێکیان ساز کرد و تێیدا ئارێز عەبدولڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕای گەیاند: “وەکو فراکسیۆنە کوردستانییەکان داوامان لە ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کردووە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو تێبینییانەی کە لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق ھەمانە، کۆببنەوە”.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەشی خستە روو، کە وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان دوو کۆبوونەوەیان لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردووە و چەندین ھەوڵیان لەگەڵی داوە بۆ ئەوەی تێبینی و پێشنیارەکانیان سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجە لەبەر چاو بگرێت، بەڵام عەبادی ئامادە نەبووە گۆڕانکاری لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بکات و دەیەوێت بەو شێوەیەی کە ئێستا ھەیە تێپەڕێنێت.

جەختی لەوەش کردەوە، کە دڵنیایی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکەنەوە، ئەوان وەک سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان پێکەوە لەبەرگریکردن لەبەرژەوەندییەکانیان و لەمافە دەستوورییەکانیان بەدرەوام دەبن، ھەرگیز پشتیوانی لە پڕۆژە یاسای بودجەیەک ناکەن کە مافی ھاووڵاتییانی کوردستانی تێدا پێشێل کرا بێت.

پێشتر بەبێ ئامادەبوونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق کرد، بەڵام بەھۆی بایکۆتی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و بەشێک لە پەرلەمانتارانی عەرەبی سوننە، تائێستا نەتوانراوە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکبێت بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە بکرێت.

پێشتر ئەردەڵان نورەدین، ئەندامی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق فێڵێکی دەستەی سەرۆکایەتی سەبارەت بەتێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بدجەی عێراق ئاشکرا کرد و ڕای گەیاند: “بە نیازن فراکسیۆنە کوردستانییەکان و بەشێک لە پەرلەمانتارە عەرەبە سوننەکان رازی بکەن بەوەی بچنە ناو ھۆڵی پەرلەمان و دەست بە دانیشتنەکە بکەن، دواتر لە ناو کۆبوونەوەکە، پڕۆژە یاساکە بخەنەوە ناو کارنامەی دانیشتنەکە”.

لە ساڵی 2014ەوە حکوومەتی عێراق، بڕە بودجەی ھەرێمی کوردستان بڕیوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi