ل جوانترین گوندێ ئیتاليا ته‌نها ب 1 یۆرۆ ببه خودان خانیه‌ك
K24- هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر بته‌وێت له گوندێكی ئیتالی خاوه‌ن سروشتێكی دڵڕفێن بژیت، ئه‌وا ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست مه‌ده كه به ته‌نها یه‌ك یۆرۆ ببیت به خاوه‌ن خانوویه‌ك له یه‌كێك له جوانترین گونده‌كانی ئه‌و وڵاته.
ئه‌و گونده ناوی “ئه‌ولولای”ـه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی بارباجیا له دوورگه‌ی سه‌ردینیا، كه ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه. له‌و گونده 200 خانووی له‌به‌رد درووستكراوی چۆڵكراو هه‌ن، نرخی هه‌ر دانه‌یه‌كیان ته‌نیا یه‌ك یۆرۆیه.
له‌ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا، ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و گونده بۆ نیوه‌ی ژماره‌كه‌ی دابه‌زیوه و ئێستا ته‌نیا 1300 كه‌س له‌و گونده ده‌ژین،كه زۆربه‌یان ئه‌و هاوسه‌رانه‌ن كه هیچ منداڵێكیان نییه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی