هۆتێله‌كا ژاپۆن ب ته‌كنلۆژیایه‌كا نوو مێڤانان مه‌نده‌هۆش دكت
K24 – هه‌ولێر:
هۆتێلێكی نوێ له ژاپۆن، به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێل، میوانانی سه‌رسام ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك زۆربه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی ناو میوانخانه‌كه، دوای به‌كارهێنان، ده‌چنه‌وه شوێنی خۆیان.
هۆتێله‌كه له شاری یۆكۆهامایه و بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك هۆتێل، ته‌كنه‌لۆژیای ProPILOTParkى بۆ كه‌لوپه‌له‌كانی به‌كارهێناوه، كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تایبه‌ته به راگرتنی ئۆتۆمبێل له پاركینگ.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی “ئینیدپێندێنت”ی به‌ریتانی، ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه له‌لایه‌ن كۆمپانیای نیسانه‌وه پێشكه‌ش به هۆتێله‌كه كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له هۆتێله‌كه هه‌ن، چێژ به میوانان ببه‌خشن.
بۆ نموونه، به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه وایكردووه، نه‌عله‌كانی ناو هۆتێله‌كه، به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ئاماده‌بن بۆ به‌كارهێنان و بێنه شوێنی خۆیان، دوای به‌كارهێنانیش، به داگرتنی ته‌نها یه‌ك دوگمه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانییان.
ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه بۆ سه‌رین و مێز و زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانی هۆتێله‌كه به‌كارهاتووه.
ته‌كنه‌لۆژیای ProPILOT Park، له ئۆتۆمبێلی نیسان لیڤی نوێ له ژاپۆن به‌كارهێنراوه، كه له رێگه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه هه‌ست به بوونی كه‌لوپه‌ل و شته‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌كات و هاوكاری شۆفێر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه به یه‌ك دوگمه پارك بكات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی