کچهک دبتە خودانا درێژترین پرچ د جیهانێ دا
خەندان-
کەسایەتی شازادە ربانزل لە چیرۆکێکی خەیاڵیەوە دەگۆڕێت بۆ چیرۆکێکی راستەقینەو لەسەر زەوی دێتە بوون، کچێکی ئەرژەنتینی هاوشێوەی کەسایەتی ئەو چیرۆکەیەو خاوەنی قژێکی درێژەو بەو هۆیەوە ناوی لەکتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمارکراوە.
ئەو کچە ناوی ئابرێل لۆرنزاتییەو تەمەنی 17 بەهارە، ئاڵتوونییە وەک پاڵەوانی چیرۆکی ئەفسانەیی ربانزل، بەڵام ئەم تاڵەکانی قژی رەشن، درێژی قژی ئەو کچەی تانگۆ 1.52 سانتیمەترە، بەو هۆیەوە نازناوی درێژترین قژی لەجیهاندا وەرگرتووە.
ئابرێل وەک خۆی باسی دەکات تائێستا قژی نەبڕیوەو ئەوەی خۆی هەستی پێدەکات ماوەی 10 ساڵ زیاترە مقەستی لە قژی نەداوە، ئەوەی کچەکە بێزاردەکات هەر کەسێک بیبینێت دەستێک لە قژی دەدات.
لەمێژە باسیان لەوە کردووە ستایلی قژ و رێکخستنەکانی ئاوێنەی کەسایەتی مرۆڤەکان دەستنیشان دەکەن، هەربۆیە بەردەوام خانمان و کوڕانیش تاڕادەیەکی زۆر گرنگی بە قژیان دەدەن و خزمەتیان دەکەن، چونکە شێوەیەکی جوانتر بەڕووخساری مرۆڤەکان دەدات و سەرنجڕاکێشیان دەکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی