حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتا تەندروستيا عێراقێ: چوو وه‌لاتى تووشی ئەنفلۆنزا بالندان نەبووينە

وەزارەتا تەندروستيا عێراقێ: چوو وه‌لاتى تووشی ئەنفلۆنزا بالندان نەبووينە

رووداو-هەولێر

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، هیچ کەسێک لە عێراق، تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە نەبووە.

لە بەیاننامەکدا، دکتۆر سەباح مەهدی، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی نەخۆشییە گواستراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی 2006 دا، دوایین حاڵەتی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆماکراوە، پاش ئەو کاتە هیچ حاڵەتی تووشبوونی مرۆڤ بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمارکراوە.

دکتۆر سەباح مەهدی ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە، ژمارەیەک هەڵمەتی کوتانیان ئەنجامداوە، لە دژی ئەنفلۆنزای وەرزیی بە هەموو جۆرەکانیانەوە. تووشبوونی ئەنفلۆنزای باڵندە تەنیا لە کێلگە پەلەوەرییەکان تۆمارکراون، لە پارێزگانی دیالە، بابل و ناوچەی تاجی لە باکووری بەغدا.

رۆژی شەممە 20/1/2018، حەمید نائیف، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق راگەیاند، لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق بەهۆی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە، نزیکەی 218 هەزار پەلەوەریان لە نێوبردوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi