حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئاوارێن مووسل دووبارە ڤه‌دگەرنە کەمپێن هەرێما کوردستانێ

ئاوارێن مووسل دووبارە ڤه‌دگەرنە کەمپێن هەرێما کوردستانێ

رووداو- هەولێر

بەشێك لە ئاوارەکانی موسڵ كە پێشتر لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان بوون، دوای گەڕانەوەیان بۆ موسڵ جارێكی دیكە دەگەڕێنەوە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان.

مەریوان حەسەن، لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ، تەنیا لەماوەی دوو مانگی رابردوو 310خێزان ، كە دەكاتە زیاتر لە 1400 كەس ، لە موسڵەوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون ‌، بەشێك لەوانە پێشتر لە كەمپەكانی هەرێمی كورستاندا بوون ، دوای گەڕانەوەیان بۆ موسڵ دووبارە گەڕاونەتەوە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان”.

لە رۆژی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ لە 10-7-2017وە تاوەكوئێستا 693 خێزان بۆ جاری دووەم ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوونەتەوە و لە كەمپەكانی سنووری پارێزگای هەولێر نیشتەجێ‌ کراون ، 96 خێزان لە كەمپی خازر ‌و 143خێزان لەكەمپی u2 ‌و 155 خێزان لە كەمپی حەسەن شام ‌، 92خێزان لەكەمپی دیبەگە‌ ، 2 خێزان بۆ كەمپی دیبەگە دوو ، 4 خێزان بۆ هەرشەم ‌و 201 خێزان بۆ كەمپی بەحركە ، گەڕاونەتەوە.

دوای تێپەڕبوونی هەشت مانگ و سێ هەفتە بەسەر دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ ، لەرۆژی دووشەممە 10-7-2017 حەیدەر عەبادی ، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی موسڵی راگەیاند، بەڵام تاوەكوئێستاش خەڵك لە موسڵ ئاوارە دەبنەوە ، بەشێك لەوانەش كە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان هۆكاری ئاوارەنەبوونیان بۆ جاری دووم دەگەڕێننەوە بۆ نەبوونی ئاسایش ‌و خزمەتگوزاری پێویست.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi