ژن و زهلامهكێ ئەمریكی زارۆكێ خۆ يێ ساڤا دفرۆشن
باسنيۆز:
ژن و مێردێكی ئەمەریكی بە هۆی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی منداڵە تازە لە دایكبووەكەیانەوە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بە بڕی سێ هەزار دۆلاری ئەمەریكی، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەكرێن.
دوای ئەوەی دیانا گرێر تەمەن 37 و جۆن دێڤید تەمەن 26 ساڵ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە منداڵە تازە لەدایكبووەكەیان خستەڕوو بۆ فرۆشتن، ئەفسەرێكی پۆلیس كە ناسنامەی خۆی دەشارێتەوە، مامەڵەی كڕینی منداڵەكەیان لەگەڵ دەكات، كاتێك لەبەردەم یەكێ لە بازاڕەكاندا كاتیان لەگەڵ دادەنێت، بە منداڵەكەوە دەیانگرێ و بەو تۆمەتەوە دەستگیریان دەكات.
ئەمڕۆ سێشەممە ژن و مێردەكە ڕووبەڕووی دادگا كرانەوە و تۆمەتبار كران بەوەی منداڵەكەیان ڕووبەڕووی مەترسی كردووەتەوە.
لەمبارەوە ئەفسەرەكەی پۆلیس بە میدیاكانی راگەیاند “باوەڕ دەكەن منداڵەكەم لێ كڕین؟ دڵم ژانی كرد”.
ئێستە ژن و مێردەكە دەستگیر كراون و منداڵە ساواكەش لەژێر چاودێری دەسەڵاتدارانی فەرمیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی