ئاب 01, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

كۆمپانیايا نۆكیا دڤێت هه‌ڤركيا ئەپل و سامسۆنگ بكت

كۆمپانیايا نۆكیا دڤێت هه‌ڤركيا ئەپل و سامسۆنگ بكت

نه‌وا8120179nokia_logo-5

كۆمپانیای نۆكیا دەیەوێت بە بەهێزی بگەڕێتەوە گۆڕەپانی ململانێی بازاڕی مۆبایل و خەریكی دانانی پلانە بۆ ركابەری كۆمپانیاكانی ئەپڵی ئەمریكی و سامسۆنگی كۆری.

كۆمپانیای HMD Global كە مافی بەكارهێنانی ناونیشانی بازرگانی نۆكیای كڕیوەتەوە، بەنیازە لەماوەی نزیكی داهاتودا دەستبكات بە بەرهەمهێنانی مۆبایلێكی تازەی نۆكیا كە ناوی نۆكیا 6 دەبێت و ئامانجی سەرەكی كۆمپانیاكەش گەڕانەوەیە بۆ گۆڕەپانی ململانێ و ركابەریكردن لەگەڵ مۆبایلی ئایفۆنی كۆمپانیای ئەپڵ و مۆبایلی گالاكسی كۆمپانیای سامسۆنگ.

بەپێی راگەیەنراوی رەسمی كۆمپانیای HMD Global مۆبایلە تازەكەی نۆكیا شاشەكەی 5.5 ئینج دەبێت، كامێرای پشتەوەی 16 میگا پێكسڵ دەبێت و بە پرۆسێسەری سناپ دراگۆن 430 كاردەكات و رامەكەی 4 گێگا دەبێت بەتوانای 64 گێگا، بەسیستمی ئەندرۆید كاردەكات، سەرەتا لەچین دەخرێتە بازاڕەوەو نرخەكەشی لە 250 دۆلارەوە دەستپێدەكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi