دووه‌م كچا كوردا ئێزدی چیرۆكا رزگاربوونا خۆ گه‌هانده نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى
K24 – هه‌ولێر:
دووه‌م كچه په‌نابه‌ری كوردی ئێزدی، به هاوكاری نوێنه‌ری ئیسرائیل له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تراژیدیای ژیانی خۆی، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعش گێڕایه‌وه.
مه‌روه عهلیكو، كچه كوردی ئێزدی، به یارمه‌تی دانی دانۆن، نوێنه‌ری وڵاتی ئیسرائیل له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تی رێكخراوه‌كه‌دا له نیویۆرك، چیرۆكی خۆی گێڕایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌ر له رزگاربوونی له‌ده‌ست چه‌كداران، به سه‌بی كراوه.
مه‌روه، به‌مشێوه‌یه چیرۆكی ژیانی ژێرده‌ستی داعشی گێڕایه‌وه‌و گوتی: “ئه‌وان له‌گه‌ڵ 52 كچی دیكه، له چه‌ند ژوورێكی بچووك دانرابوون، شه‌وانه چه‌كدارانی داعش ده‌هاتن و هه‌رچییه‌كیان ویستبا له‌گه‌ڵیان ده‌كردن”.
مه‌روه ده‌شڵێت: “دواتر پیاوێك هات و من و دوو خوشكمی وه‌كو كۆیله فرۆشت، ئینجا ئێمه‌یان به‌ره‌و سووریا گواسته‌وه”.
مه‌روه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، به سه‌دان كچه كوردی ئێزدی، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌ستدرێژییان ده‌كرایه سه‌ر.
ئه‌و ده‌ڵێت: “به‌رده‌وام ئێمه‌یان له شوێنه‌كه‌وه ده‌گواسته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه، دواجار هه‌لێكم بۆ ده‌ربازبوون بۆ رێككه‌وت و ده‌ربازبووم”.
دانی دانۆن، نوێنه‌ری ئیسرائیل، گوتی: “گوێگرتن له چیرۆكی مه‌روه سه‌خته، به‌ڵام پێویسته گوێی لێبگرین، ئه‌و كچه ئازایه ده‌توانێت به جیهان بڵێت كه ئه‌وه‌ی رووده‌دات جیهان ده‌هه‌ژێنێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی