گوهارێ داینەسۆرى دئێته دروستكرن
باسنيۆز:
گوارەی داینەسۆر لە چین دروست کراوە و بەشێک لە کچانی ئەورووپاش ئەم جۆرە گوارە دەگمەنە دەکڕن و لە گوێیان دەکەن.
ماڵپەڕی (مێترۆ)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەم گوارە نوێ و دەگمەنانە، لە چین دروست کراون و لە بازاڕەکانی نێو ئینتەرنێتدا دەست دەکەون، ئێستاش بەشێک لە کچانی ئەورووپا، ئەم گوارەیان کڕیوە.
ئەو کچانەی ئەم گوارەیان کڕیوە، وێنەکانیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاو کردووەتەوە، کە ئەم گوارەیە شێوەیەکی دەگمەنی بە گوێچکەی ئەم کچانە بەخشیوە، چونکە گوارەکان لە شێوەی داینەسۆر، دروست کراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی