بارزانی: ئه‌گه‌ر رێككه‌فتنه‌كا سیاسی نه‌بت شه‌رێ مووسلێ ژێ نابت
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “لۆمۆند”ی فه‌ره‌نسی، ئاماژه رێككه‌وتنی پێشوه‌خته ده‌كات بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و رایگه‌یاندووه، كه رێككه‌وتنی سه‌ربازی بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كراوه، به‌ڵام رێككه‌وتنی سیاسی ماوه و ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی سیاسی نه‌بێت، شه‌ڕی موسڵیش نییه”.
له باره‌ی ره‌وشی كورد و چوونی سوپای توركیا بۆ باكووری سووریا، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، ئه‌و نیگه‌رانی پاشه‌ڕۆژی كوردی رۆژئاوایه و ده‌ڵێت: “په‌یه‌ده هه‌مان سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر و به‌بێ هیچ رێككه‌وتنێك یارمه‌تی سوپای سووریای داوه به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له پاشه‌ڕۆژی كورد بكاته‌وه”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی سه‌ربازی بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رایگه‌یاندووه، تا ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانی ناوچه سووننه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت: “بۆ به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌بێ پرس به دانیشتووانی ناوچه‌كه بكرێت”.
سه‌باره‌ت به چوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ناو موسڵ، سه‌رۆك بارزانی روونیكرده‌وه، ئه‌وان نیازییان نییه بچنه ناو شاره‌كه، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه بشچێت، به‌ڵام تێیدا نامێنێته‌وه، راشیگه‌یاند، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه هه‌یه كه له‌ماوه‌ی داهاتوودا گفتوگۆكان چڕوپڕتر ده‌بن.
روونیشیكرده‌وه، گفتوگۆكان له باره‌ی ئیداره‌دانی پارێزگاكه ده‌بێت له دوای داعش و رایگه‌یاند، پێویسته نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له ئیداره‌داندا به‌شداری بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئێزدی و كریستیانه‌كان، كه زۆرترین ئازارییان به ده‌ستی داعشه‌وه چه‌شتووه و گفتوگۆكان له باره‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی پاراستنییان ده‌بێت له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، له هه‌ڕه‌شه و هێزی ده‌ره‌كی.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پێویسته یارمه‌تی كریستیانه‌كان و ئاواره‌كانی دیكه‌ش بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانییان.
هاوكات دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگی و كاركردن له‌نێوان سووننه‌كان و شیعه‌كاندا نه‌بێت، كۆتایی جه‌نگه‌كه شتێكی ئه‌وه‌نده جوان نابێت شایسته‌ی سه‌یركردن بێت.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای عێراق، بۆ “ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم” بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته رێككه‌وتن له‌و باره‌یه‌وه بكرێت، به‌ڵام پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه بوونییان هه‌یه بۆ پاراستنی دانیشتووانه‌كه‌ی، ئه‌وا پێویست به هاتنی هیچ هێزێكی دیكه ناكات.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه ده‌كات، پێویسته ریفراندۆمێك بكرێت و رای دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه وه‌ربگیرێت و دوا بڕیار له‌لای ئه‌وانه‌وه‌یه.
له وه‌ڵامی پرسیاری مانه‌وه‌ی هێزی له كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم گوتی: “كوردستان هێلی سووره و دوای شه‌ڕ هیچ هێزێكی تێدا نامێنێته‌وه، نه عێراقی و نه ئه‌مه‌ریكی”.
بارزانی له باره‌ی به‌شداریكردنی سوپای توركیا، كه ئێستا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییان به دووری 15 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاری موسڵ هه‌یه، ئاشكرایكرد، كه سوپای ئه‌و وڵاته به‌شداریی له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ ناكات.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا به ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی عێراقه و مه‌شق و راهێنان به چه‌كدارانی ناوچه‌كه و ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و كێشه سیاسییه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی ناوخۆیی حزبه‌كانه‌وه نییه و ئه‌و دوو پرسه نابێت تێكه‌ڵ به یه‌ك بكرێن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند بۆ ئه‌و پرسه نیشتمانییه هه‌موو میلله‌ت یه‌كگرتووه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌شدان، به‌ر له دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، شاندێك بنێرنه به‌غدا.
سه‌رچاوه: لۆمۆندی فه‌ره‌نسی
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی