هێزێن پێشمه‌رگه‌ى هێرشه‌كا داعشێ ل باشوورێ كه‌ركوكێ تێك‌شكاند
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له باشوری شاری كه‌ركوك هێرشێكی چه‌كدارانی داعشیان تێكشكاندووه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان لێداوون.
هێرشه‌كه شه‌وی ڕابردوو كراوه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوك و پاش شه‌ڕ و پێكادانێكی توند، هێرشه‌كه‌ی داعش تێكشكێنراوه و زیانێكی زۆر به‌ر چه‌كداره‌كانیان كه‌وتووه.
ڕائید لوقمان محه‌مه‌د فه‌رمانده‌ی فه‌وجی “3” ی لیوای “134” ی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاندووه” هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانییان هێرشه‌كه تێكبشكینن و زیانێكی زۆر له چه‌كدارانی داعش بده‌ن، تا ئێستاش ته‌رمی دوو چه‌كداریان له مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه‌دا به‌جێماوه و كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
به‌پێی زانیارییه‌كان شه‌ڕه‌كه زۆر قورس بووه و ئامانجی چه‌كدارانی داعش دوو خاڵی سه‌ره‌كی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بووه، به‌ڵام هێرشه‌كه‌یان تێكشكێنراوه و پێشمه‌رگه‌كانیش بێ زیانن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی