ئاب 01, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کۆمەكا سەربازێن تورکیا ل باشیکێ ژەھراوی دبن

کۆمەكا سەربازێن تورکیا ل باشیکێ ژەھراوی دبن

ZNA – ھەولێر1470034299_4
ژمارەیەکی زۆر سەربازی سەربازگەی باشیک کە بەشێکیان سەربازی تورکیان، نەخۆش دەکەون و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن. دوای پشکنین دەردەکەوێت ژەھراوی بوون. سەرچاوەیەک لەنێو سەربازگەکە دەڵێت “داعش ئاوی سەربازگەکەیان ژەھراوی کردووە”، بەڵام بەرپرسی سەربازگەکە دەڵێت بەھۆی ئاوی گەرمەوە وایان بەسەرھاتووە.

رۆژی ٢٩-٧-٢٠١٦ لە سەربازگەی گوداد لە نزیک باشیک کە تایبەتە بە سەربازانی حەشدی نیشتیمانی و ھێزێکی سوپای تورکیا، ژمارەیەک سەرباز نەخۆشکەوتن و بەشێکیان رەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری دھۆک کران. لەنێو ئەو سەربازە ژەھراویبووانەدا کۆمەڵێک سەربازی سوپای تورکیاش ھەبوون کە دەگوترێ ھەندێکیان یەکسەر بۆ وڵاتەکەیان گوازراونەتەوە.

خەیری خدر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شێخان لەبارەی ژمارەی ئەو نەخۆشانەی گەیشتنە لای ئەوان گوتی “ئەوانەی گەیەنرانە نەخۆشخانەکەمان ژمارەیان ٢٠ سەرباز بوو، ھەموویان سەربازی حەشدی نیشتیمانی بوون، بەڵام بەپێی زانیاری ئێمە نزیکەی ٦٠ سەربازی تورکیاش کە لە سەربازگەکەن نەخۆش کەوتبوون، ھەندێکیان ھەر لەلای ئێمە چارەسەر کرابوون، بەشێکیشیان رەوانەی تورکیا کرانەوە”.

خدر باسی نەخۆشیی ئەو سەربازانەی کرد و گوتی “وەکو ھۆکار لێرە نەمانتوانی ھۆکاری دروست بزانین، بەشێک لەوان دڵیان تێکھەڵدەھات، بەشێکیشیان ئیسھال بووبوون”.

سەربازگەی گوداد نزیکەی دوو ساڵە لە نزیک شارۆچکەی باشیک دامەزراوە و ١٥٠٠ چەکداری سەر بە ھێزەکانی حەشدی نیشتیمانی تێدایە کە زۆربەیان خەڵکی شاری مووسڵ و دەوروبەرین. ھەروەھا ماوەی ھەشت مانگە زیاتر لە ٣٠٠ سەربازی تورکیا بە تانک و زرێپۆشەوە لەو سەربازگەیە جێگیرکراون کە ژمارەیەک راوێژکاریشیان لەگەڵە و راھێنان بە چەکدارانی حەشدی نیشتیمانی دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi