ته‌مموز 30, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حكوومه‌تا هه‌رێمێ به‌رده‌وامه‌ ل ناساندنا كۆمكوژيا ئێزدییان

حكوومه‌تا هه‌رێمێ به‌رده‌وامه‌ ل ناساندنا كۆمكوژيا ئێزدییان

ZNA – هه‌ولێر1469461048_4

زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە باڵەخانەی پەڕلەمانی ئەو وڵاتە دیدارێکی لەگەڵ پەڕلەمانتار کۆڕنێڵ مۆڕاڤێچکی Kornel Morawiecki ئەنجام دا کە بەهۆی گەورەیی تەمەنەکەیەوە و ئەو خزمەتەی لە ساڵانی هەفتا و هەشتاکان پێشکەشی وڵاتی پۆڵۆنیای کردووە نازناوی سەرۆك پەڕلەمانی فەخریی “Marszałek Senior” پێ بەخشراوە. ناوبراو پەڕلەمانتارە لە باڵی ئۆپۆزسیۆنی “Kukiz 15”.

دیدارەکە بەشێك بوو لەو هەڵمەتە درێژخایەنەی کە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا دەستی پێکردووە لە پێناوی ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان بە دەستی داعش و کۆمەڵکوژی ئەنفال وەکو جینۆساید لە دژی مرۆڤایەتی. هەروەك دیدارەکانی پێشوو لەگەڵ پەڕلەمانتاران و کەسایەتی گۆڕەپانی سیاسی، زیاد ڕەئوف هەردوو ڕاڤەی یاسایی بە پەڕلەمانتاری ناوبراو بەخشی و دەست پێشخەرییەکانی لەو بارەیەوە پێ ڕاگەیاند. لەبەر ئەوەی ناوبراو کەسایەتییەکی کاریگەری، نوێنەری حکومەت هانی دا بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو پرسە لە ناو پەڕلەمانتارانی فڕاکسیۆنەکەی، بۆ ئەوەی ببێتە بابەتێکی سەرو حیزبایەتی و پڕۆژەیەکی لێ بێتە بەرهەم و هەموو لەسەری کۆدەنگ بن.

کۆرنێڵ مۆراڤێچکی لە گفتوگۆکانی پێشووتری لەگەڵ زیاد ڕەئوف دڵسۆزی و پشتیوانی خۆی بۆ پرسی کورد دەربڕیووە. لەبەر ئەوە لە ئاخاوتنەکاندا باسی بەهێزتر کردنی پەیوەندییەکانی کوردستان و پۆڵۆنیا کراو جەخت لەسەر دروست کردنی گڕوپێكی پشتیوانی کورد لە پەڕلەمانی ئەو وڵاتە کرایەوە. زیاد ڕەئوف هەروەها کێشەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستانی لەگەڵ ناوبراو خستە بەر باس و وتووێژ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi