ئاب 01, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

گونده‌كێ کوردستانێ تەنها ئێك خێزان تێدایە

گونده‌كێ کوردستانێ تەنها ئێك خێزان تێدایە

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ7512900dc4d746413e2ac8e0d6c5803f_L

گوندی (شنیێ)ی سەر بە شارەدێی دینارتە، لە شاری ئاکرێ، چەندان ساڵە تەنیا یەک ماڵ لەو گوندەن و خەریکی ئاژەڵدارین و نایانەوێت شوێنی باب و باپیرانیان جێ بھێڵن و داوای خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە حکوومەت دەکەن.

مەلا شنێ، خاوەنی ئەو ماڵەیەوە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ھەر لە کۆنەوە من لەگەڵ خێزان و منداڵەکانم لە گوند و چۆڵ و چیادا دەژین، ھەر خەریکی بەخێوکردنی چێڵ و مەڕ و ماڵات بووین و ناتوانین شوێنی خۆمان بەجێ بێڵین، بۆیە تا لەژیان دابین، لێرە دەژین”.

گوتیشی: “سەرەڕای ئەوەی کە تەنیایی ناخۆشە، بەڵام ئێمە بۆ خۆمان خۆش دەژین و ھیچ چارەیەکی ترمان نییە، داوا لە حکوومەت دەکەین کە گوندەکەمان ئاوەدان بکرێتەوە و ئەگەر ئاوەدان بکرێتەوە، ئەوا خەڵکەکە ھەموویان دەگەڕێنەوە، لەبەرئەوەی خەڵکەکە ھەمووی دەست کورت و ھەژارن، ناتوانن بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بگەڕێنەوە”.

تا ئێستا ئەو گوندە ھیچ خزمەتگوزارییەکی سەرەتایی وەکو  ئاو، کارەبا، جادە و قوتابخانەی لەلایەن حکوومەتیی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ گوندەکە نەکراوە، لەمبارەیەوە مەلا شنێ گوتی: “بەھۆی نەبوونی ھیچ خزمەتگوزارییەک ناچار بووم مۆلیدەیەکی کارەبای بچووک بکڕم و ئاویش لە ڕووبارێ زێی بچووک ڕاکێشم، کە بۆ خواردنەوەش شیاو نییە، بە تایبەتیی لە وەرزی زستاندا و منداڵەکانیشم دەچنە قوتابخانەی بنەڕەتی وەلاتی ژێری، لە گوندی ھەردان لەگەڵ ئەوەش ڕێگاکەیان زۆر مەترسیدارە، چونکە لە ڕووبار دەپەڕنەوە و ھیچ داڤەرست و پردێکیش نییە”.

گوندی(شنیێ)ی سەر بە شارەدێی دینارتەیە، لە شاری ئاکرێ و لە باکوورەوە سنووردارە لەگەڵ ڕووباری زێی گەورە و گوندی ھەردانە لە دەڤەری بارزان، ڕۆژئاوای گوندەکەش سنووردارە لەگەڵ شارەدێی شێلادزێ، باشووریشی لەگەڵ گوندەکانی تری دەڤەری دینارتەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi